زانكۆی چهرموو: كۆبوونهوهیهكی ئونلاین لهگهڵ توێژهرانی زانکۆی نێودەوڵەتی مالیزی بهڕێوهچوو
ڕۆژی ههینی ڕێكهوتی 2023/7/28 پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کارزان ڕفیق یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.دانا خدر ڕاگری سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کۆبونوەیەکی ئۆنلاینیان لەگەڵ چەند توێژەرێک لە سەنتەری توێژینەوەی بایۆئنفۆرماتیک لە زانکۆی نێودەوڵەتی مالیزی لە وڵاتی مالیزیا ئەنجامدا، ئامانجی کۆبونەوەکە بریتبوو لە ڕێکەوتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان توێژەرانی زانکۆی چەرموو و سەنتەرەکەیان بۆ مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و کردنەوەی خولی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا.