زانكۆی چه‌رموو: سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران كرا
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/16 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و راگری كۆلێژی زانست و شێخ موحسن جێگری مه‌ڵبه‌ندی (12)ی ڕێكخستنی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و خوێندكاران، زانكۆی چه‌رموو سوپاس و پێزانینی به‌خشییه ئه‌و خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هاوكاری ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی (كچان و كوڕان) بوون.
له وته‌یه‌كدا یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ ئه‌و خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا دڵسۆزانه و ماندوونه‌ناسانه هاوكاری بوونه بۆ ڕێكخستنی ئێواره‌خوانه‌كان.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ڕایگه‌یاند زانكۆی چه‌رموو به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی ئه‌و خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانه بكات كه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا هاوکاری ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی بەشەناوخوییەکان (كچان، كوڕان) بوون لە کارە مرۆیی و خێرخوازییەکاندا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌شدا چه‌ند پارچه موزیكێك له لایه‌ن دوو خوێندكاره‌وه پێشكه‌شكرا، خوێندكاره‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه پێدانی ئه‌م سوپاس و پێزانینه له‌لایه‌ن زانكۆوه هاندانێكی باشه تاكو بتوانین له ئاینده‌دا باشترین خزمه‌ت به زانكۆی چه‌رموو بكه‌ین.
فۆتۆ: توانا هادی