زانكۆی چه‌رموو: سه‌به‌ته‌ی خۆراك گه‌یه‌نرایه به‌شه‌ناوخۆییه‌كان
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 6-4-2023 به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامی خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، بۆ جاری دووه‌م سه‌به‌ته‌ی خۆراك گه‌یه‌نرایه به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كوڕان.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، وتی له‌لایه‌ن چه‌ند خێرخوازێكی تاراوگه‌وه توانیمان سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ خوێندكاران دابین بكه‌ین، وتیشی ئه‌م كاره‌خێرخوازییانه هه‌میشه جێگه‌ی ڕێزه.
له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه چه‌ند سه‌رمایه‌دار و خێرخواز و ڕێكخراوێك توانیویانه هاوكاری بگه‌یه‌ننه به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو.