زانكۆی چه‌رموو: دیداری پرسی جینۆساید و ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران، گۆڤاری گوڵچن یه‌كه‌مین دیداری خۆی له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدا و ژماره چواری گۆڤاره‌كه‌شیان تایبه‌ت كردبوو به جینۆساید.
له دیداره‌كه‌دا دكتۆر(فەرهاد عەبدولعەزیز) پسپۆری میژوو باسێکی سەبارەت بە راپەڕینی ١٢ نیسانی ١٩٨٨ خەڵکی چەمچەماڵ پێشکەشكرد، دواتر (لەتیف فاتیح فەرەج) نوسەرو لێکۆڵەری بواری جینۆساید باسێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (ترس لە ئەنفال) پاشان دكتۆر شێرزاد حەسەن پسپۆڕی مایکرۆبایلۆجی باسێكی پیشکەشکرا بە ناونیشانی پشکنینی DNA لە پرۆسەی ئەنفالدا.
به گفتووگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به دیداره‌كه هات.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال