دەزگای بڵاوکراوەی (Taylor & Francis) بانگهێشتی ڕاگری کۆلێژی زانست دەکات بە مەبەستی سەرنووسەریکردن و ئامادەکردنی په‌رتووكێك
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. بڕیار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ڕاگری کۆلێژی زانست له زانكۆی چه‌رموو، بە هاوبەشی کۆمەڵێک توێژەری ناوخۆیی و بیانی، بانگێشتکراوە لە لایەن دەزگای بڵاوکراوەی (Taylor & Francis) بۆ سەرنووسەریکردن و ئامادەکردنی په‌رتووكێك لە بواری زیرەکی دەستکرد بە دیاریکراوەی لە پسپۆڕی (Multi-objective Optimization Algorithms).
توێژەرانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ نووسینی بەشێک (چاپتەرێک) لەو په‌رتووكه لە ڕێگه‌ی ناردنی پوختەیەک لە بیرۆکەی چاپتەرەکە بۆ ئیمەیلی سەرنووسەرانی په‌رتووكه‌كه.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه له پاش بڵاوبوونەوەی په‌رتووكه‌کە لە لایەن داتابەیسی (کلاریڤەیت) و (سکۆپەس) ەوە ئیندێکس دەکرێت.
تێبینی/ توێژەران دەتوانن سود لە پروشه‌ری خوارەوە وەربگرن بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی په‌رتووكه‌كه و چۆنێتی ناردنی بیرۆکەی پوختەی چاپتەر.