دیداری ئەنفال و ئاسۆکانی (ڕۆشنبیری و هونەر) لە ناساندنیدا به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و به‌ڕێوه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كان و ڕۆشنبیران، له (35)ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا سه‌نته‌ری جینۆساید له سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال، دیدارێك به ناونیشانی: ئەنفال و ئاسۆکانی (ڕۆشنبیری و هونەر) لە ناساندنیدا ڕێكخست.
م. ی. هاوار ڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جینۆساید وتی له (35)ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا ئه‌مڕۆ توانیمان دیدارێكی ئه‌كادیمی ڕێكبخه‌ین، وتیشی پێشكه‌شكاره‌كان توانیان به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی تیشك بخه‌نه سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانیان.
بـەڕێـوەبـەر و پـێـشـکــەشکـاران:
1- د. ژوان عوسمان ـ بەڕێوەبەری پانێڵ.
2- خەبات عەبدوڵڵا ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: جینۆسایدی کورد لە نێوان ناساندن و بە نێودەوڵەتیکرندا.
3- پ. ی. د. دڵشاد مستەفا ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: سینه‌ما و جینۆساید.
4- عەدالەت عەبدوڵڵا ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: تاوانی ئەنفال و جینۆساید، هەڵوێستی ڕۆشنبیرانی عەرەب.
5- عومەر محەمەد ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: ئەنفال و تایتانیک، ڕۆڵی سینەما لە نێوان تاوانی ئەنفال و کارەساتی تایتانیک.
له كۆتایدا سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی بـەڕێـوەبـەر و پـێـشـکــەشکـارانی دیداره‌كه كرا.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال