دوو خوێندكاری زانكۆی چه‌رموو به‌شداری دیدارێكی زانستی‌یان کرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/12/3) یه‌كه‌مین دیداری زانكۆكانی كوردستان بۆ پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون به ناونیشانی "گه‌ڕان به‌دوای زانین و داهێنان" به‌ڕێوه‌چوو، خوێندکارانی زانکۆی چەرموو بە توێژینەوه‌ی ئه‌كادیمی بەشداری دیداره‌كه‌یان کرد كه لە زانکۆی سەڵاحەدین ڕێكخرابوو.
ئامانجی دیداری زانكۆكانی كوردستان پیشاندانی تواناكان و گەشەدانە بە كلتووری گەڕان بەدوای زانین و داهێناندا، چونكه توێژینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ لە بە هێزكردنی تواناكان بۆ پێشەنگ بوونی وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
ـ خوێندكار/ سۆما عبدالرحمن کاکەخان لە بەشی ژمێریاری به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداربوو به ناونیشانی: The Role of Public Sector Banks in Activating Governmental Employees Saving Money
ـ خوێندكار/ ئامانج سه‌عید کامیل، خوێندكار/ زینه‌ب حه‌کیم لە بەشی پەروەردەی تایبەت، به توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌شداربوون به ناونیشانی: پتەوی دەروونی لای دایبابی منداڵانی ئۆتیزم.