خوێندكارێك لۆگۆی زانكۆی چه‌رموو به شێوه‌ی (String art) دروست ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/31 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو بۆ كاروباری خوێندكاران پێشوازی كرد له (ترێ جه‌مال) خوێندكاری قۆناغی چواره‌م له به‌شی كۆمپیوته‌ر/ كۆلێژی زانست، ئه‌و خوێندكاره له كارێكی هونه‌ریدا توانی لۆگۆی زانكۆی چه‌رموو به شێوه‌ی (String art) دروست بكات و پاشان پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رمووی كرد.
له وته‌یه‌كدا یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو وتی له ساڵی ئاینده‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كاره زانستیی و هونه‌رییه‌كانی خوێندكاران نمایش بكه‌ین، وتیشی پێشكه‌شكردنی ئه‌م دیارییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رزده‌نرخێنین و ده‌ستخۆشی زۆرمان بۆ ئه‌و خوێندكاره هه‌یه.
خوێندكار ترێ جه‌مال وتی تابلۆكه نزیكه‌ی دوو مانگی خایاند ئه‌مه‌ش به هۆی سه‌رقاڵیم به خوێندنه‌وه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له كۆتاییدا توانیم ته‌واوی بكه‌م و پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رمووی بكه‌م.
(String art) هونه‌رێكی تازه‌یه كه له (دا‌و، بزمار) دروست ده‌كرێت.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د