خوێندكارانی به‌شی تاقیگه‌ی پزیشكی "پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون"یان له ڕێگه‌ی پۆسته‌ره‌وه نمایشكرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7/6/2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژی زانست (به وه‌كاله‌ت) و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و مامۆستایان، له چالاكی زانستییدا خوێندكارانی سمیسته‌ری هه‌شتی به‌شی تاقیگه‌ی پزیشكی/ كۆلێژی زانست، پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونیان له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه نمایشكرد.
دكتۆر ئاسۆ عه‌بدولكه‌ریم سه‌رۆكی به‌شی تاقیگه‌ی پزیشكی ڕایگه‌یاند ساڵانه ڕۆژێك ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ خوێندكارانی سمیسته‌ری هه‌شتی به‌شه‌كه‌مان تاكو بتوانن له ڕێگه‌ی پۆسته‌ره‌وه نمایشی "پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوون"یان بكه‌ن، وتیشی توێژینه‌وه‌كانیان په‌یوه‌ندیدار بوو به زانستی تاقیگه‌ی پزیشكی هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كرا، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كاره‌كانی ئه‌مرۆی خوێندكاره‌كانی به‌شه‌كه‌مان جێگه‌ی ده‌ستخۆشی بوو.
خوێندكارانیش سوپاس و ده‌ستخۆشییان هه‌بوو بۆ سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵ خوێندكاران.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال