تیمێكی پسپۆری پزیشكیی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 26-4-2023 به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان، تیمێكی پسپۆری پزیشكیی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر. د. مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەوه پێشوازییان لێكرا.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، وتی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه بوو تاكو بتوانین به هاوبه‌شی پسپۆرانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕووبه‌رووی (نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان) ببینه‌وه له‌و پارێزگایه‌دا، ناوبراو وتیشی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری ته‌واوی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی هەڵەبجە ده‌بین.
تیمه‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو پێكهاتبوو له (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری، ئومێد ڕه‌حیم توێژه‌ر له سه‌نته‌ری چه‌رموو) پاشان تیمه‌كه سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی هەڵەبجەیان كرد له‌لایه‌ن دكتۆر ئازاد مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشوازییان لێكرا پاشان نه‌خۆشه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه.