تیمێكی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری خولێكی ڕاهێنانیان كرد
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/7/24 تیمێكی زانكۆی چه‌رموو كه پێكهاتبوون له تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری به‌شدارییان كرد له خولی ڕاهێنانی سۆفتوێری تایبەت بە دڵنیایی جۆری، كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند و له سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین به‌ڕێوه‌چوو.
خوله‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د حسێن سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، به پاڵپشتی پرۆژه‌ی ئاپڕایز ئه‌نجامدرا.
تیمه‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو له (دكتۆر زانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری، سه‌میر ساڵه‌ح فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری، رابه‌ر زیاد فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) پێكهاتبوون.