تیمێكی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری خولێكی ڕاهێنانی پڕۆژەی ئەپرایزیان كرد كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو
Directorate of Media
تیمێكی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری خولێكی ڕاهێنانی پڕۆژەی ئەپرایزیان كرد كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/6/21 تیمێکی ئەکادیمی زانکۆی چەرموو کە پێکهاتبوو لە پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. کارزان ڕەفیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و دكتۆر پشتیوان فه‌رج بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەولەتییەکانی زانکۆ و دكتۆر زانا عوسمان بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ بەشدارییان کرد لە خوڵیکی ڕاهێنانی پڕۆژەی ئەپرایز كه لە شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه پڕۆژەی ئەپرایز یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی شێواز و کوالیتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆکان لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا.