تیمێكی ئه‌كادیمی زانکۆی چەرموو سه‌ردانی کۆمپانیای پایۆنێریان كرد
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/11/9) له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو تێمێكی ئه‌كایمی زانكۆ به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا، سه‌ردانی کۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازی دەرمانسازییان كرد له‌لایه‌ن سڵاح حه‌سه‌ن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاوه پێشوازییان لێكرا.
دواتر له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتووگۆكرا ده‌رباره‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا وه‌ك ( كردنه‌وه‌ی خول، ڕاهێنان، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی)
بڕیاریشه له ئاینده‌دا یاداشتێكی لێکتێگەشتن لە نێوان زانکۆی چەرموو و کۆمپانیای پایۆنێر واژوبكرێت كه ئه‌مه‌ش گرنگی و سودێكی باشی ده‌بێت بۆ خوێندكاران.