بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو چاپتەری په‌رتووكێك لە دەزگای بڵاوکراوەی (Elsevier)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر. د. بڕیار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ڕاگری كۆلێژی زانست لە زانكۆی چه‌رموو و چه‌ند مامۆستایه‌ك لە زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، دوو چاپتەری په‌رتوكێكی زانستیی ئاستبه‌رزیان به هاوبه‌شی بڵاوکردەوە لە دەزگای بڵاوکراوەی ئێلسێڤیێر (Elsevier) بەم ناونیشانانەی لای خوارەوە:
Equitable and Fair Performance Evaluation of Whale Optimization Algorithm
Balancing exploration and exploitation phases in whale optimization algorithm: an insightful and empirical analysis
هەردوو چاپتەرەکە بەشێکن لە په‌رتووكی زانای بەناوبانگی بواری زیرەکی دەستکرد و ئەلگۆریثم پڕۆفیسۆر سەید میرجەلیلی، ئامانجی سەرەکی هەردوو چاپته‌رەکە و په‌رتووكه‌كه دەربارەی دەروازەیەکە لە سەرە ئەلگۆریثمی نەهەنگ.
ئەم ئەلگۆریثمە یەکێکە لە بەناوبانگرتین ئەلگۆریثمەکانی زیرەکی دەستکرد کە زیاتر لە (5000) پێنج هه‌زار جار لە گووگڵ سکۆلاردا ئاماژەی پێکراوە
ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو هیوای سەرکەوتن بۆ ناوبراو دەخوازێت و ئومێد ده‌كه‌ن نموونەی زۆربێت.
به‌سته‌ری په‌رتووكه:
https://shop.elsevier.com/books/handbook-of-whale-optimization-algorithm/mirjalili/978-0-323-95365-8
بەستەری چاپتەرەکان بە شێوەی (پێش چاپ)