بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی به فاکتەری کاریگەری (3.9)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر. د. بڕیار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن / ڕاگری كۆلێژی زانست و مامۆستا له به‌شی كۆمپیوته‌ر ـ زانكۆی چه‌رموو، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی به ناونیشانی: Sentiment Analysis Based on Hybrid Neural Network Techniques Using Binary Coordinate Ascent Algorithm، لە گۆڤاری (IEEE Access) به فاکتەری کاریگەری (3.9) بڵاوكرده‌وه.
ئەم توێژینەوەیە ئەلگۆریسمێکی نوێی ژیری دەستکردن پێشناری دەکات بۆ شیکردنەوەی دەق بۆ دیاریکردن و شیکردنەوەی تۆنی سۆزداری دەقەکە ئایا ئەرێنییه یان نەرێنییه یاخود بێلایەنە، بەپێی توێژینەوەکە ئەلگۆریسمە پێشنارکراوەکە وردی (Accuracy) باشترە لە بەراورد بە ئەلگۆریسمەکانی تر.
به‌سته‌ری توێژینەوەکە: