بڵاوبونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی هاوبه‌ش له گۆڤارێكی ئاستبه‌رز به فاكته‌ری كاریگه‌ری (5.325)
(دكتۆر هێژا عومه‌ر ڕه‌سوڵ مامۆستا له به‌شی كیمیای ده‌رمانسازی و پرۆفیسۆر. د. به‌ختیار كه‌مال عه‌زیز مامۆستا له به‌شی کیمیای نانۆ و کرداری) له کۆلێژی زانست/ زانكۆی چه‌رموو، توێژینه‌وه‌یەکی زانستیی ئاستبه‌رزیان به هاوبه‌شی بڵاوکردەوە، به ناونیشانی:
Searching possible SARS-CoV-2 main protease inhibitors in constituents from herbal medicines using in silico studies. لە گۆڤاری (Journal of Biomolecular Structure and Dynamics) به فاكته‌ری كاریگه‌ری (5.325).
توێژینەوەکە دەربارەی بەکارهێنانی گیادەرمانەکانە لە بواری پەرەپێدان و دروستکردنی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا (COVID-19) بە سودوەرگرتن لە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخەن کە پێکهاتە تاقیکراوەکانی گیادەرمانەکان دەکرێت لە پەرەپێدان و دروستکردنی دەرمان بەکاربهێنرێت.
به‌سته‌ری توێژینه‌وه‌كە:
https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/07391102.2023.2220040?src=