به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری خولێكی ڕاهێنانی له وڵاتی ئوردن كرد
ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 10و11 و12/ 2023/9 مامۆستای یاریده‌ده‌ر شوان محه‌مه‌دئه‌مین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی چه‌رموو ، به‌شداری خولێكی ڕاهێنانی كرد له وڵاتی ئوردن.
خوله‌كه له‌لایه‌ن (Sandia National Laboratories)ی ئەمریکی و (Royal Scientific Society)ی ئوردنی ڕێكخرابوو به ناونیشانی (Chemical Security Risk Assessment) كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی ماده كیمیاییه‌كان.