به‌ڕێوبه‌رێتی دڵنیایی جۆری سیمینارێكی بۆ "دكتۆر ئازاد حه‌مه" ڕێكخست
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2024/1/28) به‌ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و ژماریه‌ك له خوێندكارانی خوێندنی باڵا، به‌ڕێوبه‌رێتی دڵنیایی جۆری زانكۆی چه‌رموو سیمینارێكی به‌ناونیشانی: لۆجیكییبون له بواری فه‌لسه‌فه‌دا، بۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ئازاد حه‌مه/ مامۆستای زانكۆ، ڕێكخست.
له سیمیناره‌كه‌دا چۆنێتی ڕێگاكانی بیركردنه‌وه‌ی لۆجیكیی (Logical Thinking) كه له‌ناو پۆل و نوسینی تێزدا پیاده ده‌كرێت، تاكو خوێندكار هزرلۆجیكیبێت و توانای تێگه‌یشتنی به‌رزبێت، هه‌روه‌ها ڕاڤه‌كردن و شیكاریی تازه‌ی لۆجیكیی هزری ڕه‌خنه‌یی خرایه‌ڕوو.
وێنه: وه‌هاب ئه‌حمه‌د