به‌شه‌كانی كۆلێژی په‌روه‌رده ـ زانكۆی چه‌رموو بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024)
ناساندنی بەشی کوردی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ــ زانكۆی چه‌رموو
بەشی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی (2006/12/13)دامه‌زراوه، بۆ ساڵی خوێندنی (2006 ـ 2007) یەکەم گروپی خوێندکاری وەرگرتووە و لە ساڵی (2009 ـ 2010)دا یەکەم ده‌سته خوێندکاری بەسەرکەوتوویی خوێندنیان ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه.
لەڕێکەوتی (2014/12/8)لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی چەرموو بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بووە به بەشێک لەسکوڵی پەروەردەی زانکۆی ناوبراو، هاوکات وەک یەکەم بەش لەزانکۆی چەرموو لە ساڵی (2013 ـ 2014)دا توانی خوێندنی باڵا (ماستەر) لەبواری زمان دابکاتەوە و لەم بوارەدا دوو خوێندکاری وەرگرت (كه ئێستا مامۆستان له‌هه‌مان به‌ش)، پاشان لەساڵی دواتردا نۆ خوێندکاری لەبواری خوێندنی باڵا (ماستەر) بۆ پسپۆڕی ئەدەب وەرگرت.
دیدوبۆچوونی ئه‌م بەشه بۆ پێگه‌یاندنی كادری به‌توانا و لێهاتوو له گرنگیدان به پرۆگرامه‌كانی خوێندن و چالاكیی زانستی و كۆنفرانس و توێژینه‌وه‌ی زانستییدا به‌رجه‌سته ده‌بیت، به‌و ئامانجەی دەرچووانی ئەم بەشە وه‌ك مامۆستا ڕۆڵیان ده‌بێ له‌پێگەیاندن و په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی كوردستان به‌نوێترین زانست و به‌باشترین شێواز، تا له‌ده‌رئه‌نجامدا ببێته هۆكاریك بۆ پێشخستن و گه‌شه‌كردنی خویندنگاكانی هه‌رێمی كوردستان. هاوكات گرنگیدان بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و پێگەیاندنی مامۆستای زانکۆ له‌بواری زمان و وێژەی کوردی‌دا جێی بایه‌خی ئه‌م به‌شه‌یه.
ئەو بڕوانامانەی لەبەشەکە دەبەخشرێن:
1- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەبواری زمان و ئەدەبی کوردی‌دا.
2ـ بڕوانامەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵە.
3ـ بڕوانامەی ماستەر لەبواری زمان و ئەدەبی کوردی‌دا.
خوێندن لەبەشەکە:
خوێندن لەبەشەکەماندا بە زمانی کوردییە، بەشێکی زۆری بابەتەکانمان بەشێوەی تیۆرین و هەندێکیشیان تیۆری و پڕاکتیکین، ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوارساڵە (8 سمستەرە).
ئەرک وئامانجی بەش:
1ـ پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، بۆ ئەوەی ببنە کادرێکی سەرکەوتوو، تا لەداهاتوودا وەک مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری و ... خزمەت بکەن.
2ـ ئاشناکردنی خوێندکاران بەزانستی زمان و ئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
3ـ شاره‌زایی په‌یداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی له‌زمان و ئەدەبی کوردی‌دا.
4ـ دروستکردنی هەستی نیشتمان پەروەریی و خۆشویستنی زمان و وێژەی کوردی وەک بەشێک لەشوناس و ناسنامەیان، چونکە مێژوو، شارستانییەت و بیرکردنەوە و عەقڵیەتی کوردی لەنێو زمان و ئەدەبەکەیدا ڕەنگی داوەتەوە.
تێڕوانینه‌كان:
به‌شی كوردی هه‌وڵی سه‌ره‌كیی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی ده‌رچوویه‌كی كارا و چالاكه له‌بواری زانستی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا، به ئاڕاسته‌كردنی پرۆگرام و میتۆدی زانستی نوێ و هاوچه‌رخ، تاوه‌كو له‌داهاتوودا کادری په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی پێبگه‌ینێت.
گرنگی بەشی کوردی:
گرنگی ئەم بەشە لەوەدا دەردەکەویت، کە ژمارەیەکی بەرچاو کادر و پسپۆڕ لەبواری زمان و ئەدەبی کوردی پێدەگەیەنێت، کە دەبن بەکادری بەتوانا لەبواری کاری خۆیاندا. هاوکات یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بەشە، کە جیای دەکاتەوە لەبەشە گرنگەکانی تری هاوشێوەی خۆی، ئەوەیە، کە هەڵکەوتەی شوێنەکەی بەهۆی نزیکی لەناوەندی پارێزگای کەرکووکەوە، دەتوانێت خزمەتێکی زۆر بە خەڵکانی کورد زمان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بکات و کادری پێویست لەبواری زمان و وێژەی کوردی بۆئەم ناوچانە دروست بکات.
ئەوشوێنانەی کەدەرچووانی بەشەکە دەتوانن کاری تێدابکەن:
1ـ دەرچووانی بەشەکەمان دەتوانن ببن بەمامۆستا لە ناوەندەکانی خویندن‌دا،
2ـ ده‌توانن له‌سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا کار بکەن
3ـ دەتوانن وەک زمانه‌وان و وه‌رگێڕ كاربكه‌ن.
4ـ ده‌توانن لەهەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان وەک هەڵسەنگێنەری زمانەوانی خزمه‌ت بکەن.
5ـ سەرەڕای ئەمانەش ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن له‌سه‌نته‌ره‌كانی فێركردنی زمان و كه‌رتی تایبه‌تدا وانه بڵێنه‌وه بۆ ئه‌و فێرخوازه بیانییانه‌ی ویستی فێربوونی زمانی كوردی‌یان هه‌یه .
ناساندنی بەشی عەرەبی/ كۆلێژی په‌روه‌رده - زانكۆی چه‌رموو
بەشی زمانی عەرەبی یەکێکە لە بەشە گرنگه‌كانی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ـ زانكۆی چه‌رموو لە ساڵی (2005 ـ 2006) لەبەر پێویستی فیرخوازی هەرێمی کوردستان بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بە مەبەستی ڕه‌خساندنى هه‌لى كار له‌كه‌رتى گشتى و تايبه‌تدا دامەزراوە، ئەم بەشە گرنگیدەدات به بنیادنان و ئامادەکردنی مامۆستای لێهاتوو لە بواری زمانەوانییدا.
بەشەكه بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) خوێندنی به‌یانیان و ئێوارانی ده‌بێت، هەروەها بایەخ پێدانێکی زۆر هەیە بە فێربوونى زمانی عەرەبی لە قوتابخانه‌كاندا، چونکە پیداویستىیەکى زمانەوانی ناوچەییە بۆ فیرخوازی کورد، هەوڵدەدرێت خوێندکار فێری زمانی عەرەبی ببێت و قسەی پێ‌بکات لەرێگەی خوێندنەوە و نووسینەوە بێیتە هۆی گەشەکردنی بیری خوێندکارهه‌روه‌ها هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو زۆر دەبێت بۆ دەرچووانی ئەم بەشە، ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن له وەزارەتی پەروەرده، سەنتەرەکانى فێربوونى زمان و بوارى وەرگێڕان كاربكه‌ن.
خوێندن لە بەشەکە بە زمانی عەرەبی یە بۆ ماوەی چوار ساڵ، مامۆستاکانی ئەم بەشە کەسانی شیاو و لێهاتوون لەبوارەکەی خۆیاندا.
ناساندنی به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده ـ زانگۆی چه‌رموو
به‌شی ئینگلیزی یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی زانكۆی چه‌رموو كه له ساڵی ئه‌كادیمی (2008-2009)دا دامه‌زراوه، ئه‌وكات سه‌ر به زانكۆی سلێمانی بوو. ئامانجی سه‌ره‌كی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه بریتی بوو له ئاماده‌كردنی مامۆستای به‌توانای زمانی ئینگلیزی و به‌خشینی به سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا، په‌یامی به‌شه‌كه بریتییه له هاریكاریكردنی خوێندكاران تا زانیاری ته‌واو به‌ده‌ستبهێنن له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و ڕێبازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه و میتۆده ئه‌ده‌بییه‌كان و نووسینی ئه‌كادیمی و هونه‌ری وه‌رگێڕانه‌وه.
به‌شی ئینگلیزی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیده‌دات له پێناو په‌یڕه‌وكردنی نوێترین میتۆده‌كانی وانه‌وتنه‌وه كه هاوته‌ریب و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دونیای ئه‌مڕۆماندا وه‌كوو به سه‌نته‌ركردنی خوێندكار و پشت به‌خۆبه‌ستنیان له پرۆسه‌كه‌دا. خوێندكاره‌كانمان كارامه‌یی به‌سوود و جۆراوجۆر فێرده‌كرێن له ڕووی زمانه‌وانی و وێژه‌یی و تیۆری و شیكاری و وانه‌ووتنه‌وه‌ی هاوچه‌رخه‌وه.
ئێمه خوێندكارانمان فێری هه‌ر چوار كارامه‌ییه‌كانی زمان ده‌كه‌ین به باشی و ئاماده‌یان ده‌كه‌ین بۆ وانه‌وتنهو‌ه‌ی كاریگه‌رانه، ده‌رچووانی به‌شه‌كه‌مان زۆر به باشی ئاماده و پڕ زانیاریكراون له ڕووی به‌ده‌ستهێنانی پیشه‌ی گونجاو و به‌رده‌وام بوونیان له خوێندنی باڵادا، كه ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ فێربوونی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام.
ده‌رچووه‌كانمان ده‌توانن كاری باش به‌ده‌ست بهێنن له بوواره‌كانی په‌روه‌رده، وه‌رگێڕان، توێژینه‌وه، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كاری تایبه‌ت به خۆیان، بەشەکە بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023 ـ 2024) خوێندنی به‌یانیان و ئێوارانی ده‌بێت.
ناساندنی بەشی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده - زانكۆی چه‌رموو
بەشی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت یەکێکە لە بەشە گرنگه‌كانی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ـ زانكۆی چه‌رموو لە ساڵی (2016 ـ 2017) بە مەبەستی ڕه‌خساندنى هه‌لى كار له‌كه‌رتى گشتى و تايبه‌تدا دامەزراوە، ئەم بەشە گرنگیدەدات به بنیادنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت، بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە، بە پشتبەستن بەم بەشە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی پێداویستییە دەروونی و پەروەردەیی و ڕاهێنانەکان بۆ ئەو کەسانەی باری تایبەتیان هەیە، لە ئاستی دامەزراوە کۆمەڵایەتی وپەروەردەی و ئەکادیمیەکان.
بەشەكه بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) خوێندنی به‌یانیان و ئێوارانی ده‌بێت، لە ڕوانگەی ئەوەی کە بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆکانی کوردستان بەشێکی نوێیە و هەروەها بایەخپێدانێکی زۆر هەیە بەم بوارە و چەندین خوێندنگەی تایبەت بەم بوارە کراوەتەوە و لە زۆر خوێندنگە و قوتابخانه‌كاندا پۆلی تایبەت بەو خوێندکارانە کراونەتەوە هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو زۆر دەبێت بۆ دەرچووانی ئەم بەشە، هه‌روه‌ها ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن له وەزارەتی پەروەرده، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پەیمانگه و سەنتەرە پەروەرده‌ییه تایبەتەکان، سه‌نتەرەکانی ئۆتیزم، سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری خێزان، ڕێکخراوە نا حكومییەکان
( نابینایان، نابیستان، منداڵپارێز) كاربكه‌ن.
خوێندن لە بەشەکە بە زمانی كوردیه بۆ ماوەی چوار ساڵ، مامۆستاکانی ئەم بەشە کەسانی لێهاتوون و زۆربه‌یان لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواوکردووە.
ناساندنی بەشى زانستەگشتییەکان/ كۆلێژی په‌روه‌رده ـ زانكۆی چه‌رموو
ئەم بەشە لە ساڵى خوێندنى(2011 ـ 2012)دامەزراوە، پۆلێک لە خوێندکارى وەرگرتووە بەشەکە لە سەرەتادا لە چوارچێوەى کۆلێژى (پەروەردەى بنەڕەت-چەمچەماڵ)دا بووە، یەکێک بووە لە کۆلێژەکانى زانکۆى سلێمانى، لە ئێستادا بەشەکە یەکێکە لە بەشە زانستییەکانى سەر بە کۆلێژى پەروەردەی زانكۆی چه‌رموو تەنها دەرچووانى ئامادەیی لە بەشى زانستى لەم بەشەدا وەردەگیرێن و درێژە بە خوێندنى زانکۆ دەدەن.
هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى بەشەکە تاکو ئێستا کۆمەڵێک مامۆستاى ئاستبەرز وانە تیۆرى و پراکتیکییەکان بە خوێندکاران دەڵێنەوە، دەرچووانى ئەم بەشە بڕوانامەى بەکالۆریۆس وەردەگرن لە پسپۆرى زانستە گشتییەکان- بنەڕەت.
ئامانجى سەرەکى بەشەکە بریتییە لە ئامادەکردنى کادرى بە تواناى پەروەردەیی کە لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە وەکو مامۆستا وانە بە خوێندكارانی (1 تا 9)ى بنەڕەتى بڵێنەوە لە هەر یەک لە وانەکانى (زانست، فیزیا، کیمیا، زیندەزانى).
بەشەکە بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023 ـ 2024) خوێندکار وەردەگرێت.