به‌شه‌كانی كۆلێژی كار له زانكۆی چه‌رموو بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024)
ناساندنی بەشی کارگێری کار/ كۆلێژی کار ــ زانكۆی چه‌رموو
بەشی زانستی کارگێڕی كار یەکێکە لە بەشە سەرەکییه‌كانی کۆلێژی کار لە زانکۆی چەرموو، ئەم بەشە لە ساڵی 2015 دامەزراوە، ساڵانە بەشەکە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە فێرخوازە نوێیەکانی دەکات، بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) خوێندنی به‌یانیان و ئێوارانی ده‌بێت.
زانستی کارگێڕی کار، پرۆگرامێکی گشتگیر و فرە پسپۆڕییە کە بابەتەکانی لە بازاڕکردن و بازرگانی نێودەوڵەتی و لۆجستی و ژمێریارییەوە تا سەرچاوە مرۆییەکان و ئابووری و بەڕێوەبردنی پڕۆژە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ یاسای بازرگانی و دارایی و ڕەفتاری ڕێکخراوەیی و ئەخلاق، بەمانایەکی تر پسپۆڕییە سەرەکیەکانی پرۆگرامەکە یان بڕوانامەکە زیاتر گرنگی دەدات بە بابەتی کار و بەڕێوەبردن.
زانستی کارگێڕی کار هەموو ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باش بە فێرخوازەکانی بدات لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار بە سەرکەوتوویی.
ماوەی خوێندن لە بەشی کارگێڕی کار چوارساڵە لە هەر ساڵێکدا دوو سیمستەر دەخوێندرێت، واتا فێرخواز دوای تێپەڕاندنی هەشت سیمستەر لە چوار ساڵی خوێندندا بەسەرکەوتوویی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی کارگێڕی کار، کە هه‌لى کار له كه‌رتى حکومی بە ناونیشانی (یاریدەدەری تێبینەر) و کەرتی تايبه‌ت بۆ فێرخواز دەستەبەردەکات، بەگشتی سکیڵەکان لە بەشی کارگێری کار ئەوەندە فەرچەشن و نوێن کە یارمەتی فیرخواز دەدات بێ دوودڵی لە کەرتی تایبەتدا پیشەی لە چەندین بوار و شوێنی جیاوازدا دەستبکەوێت لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بەشی کارگێری کار لە ئێستادا خاوەنی کۆمەڵێک مامۆستای زمان‌زان و ئاستبەرز و شارەزایە لە بوارە جیاوازەکانی زانستی کارگێری کار و بەڕێوەبردندا، کە باوەریان بە بەشداریکردنی فێرخواز هەیە لە پرۆسەی فێرکردن‌دا،واتا بەش و مامۆستاکانی بڕوایان بە سەنتەربوونی فێرخواز هەیە لە پرۆسەی خوێندنی زانکۆیدا.
ناساندنی به‌شی ژمێریاری/ کۆلێژی کار – زانکۆی چەرموو
به‌شی ژمێریاری له ساڵی (2015 -2016) دامەزراوە، به‌شی ژمێریاری یه‌كێكه له به‌شه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆلێژی کار له زانكۆی چه‌رموو، بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) خوێندنی به‌یانیانی ده‌بێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی به‌شی ژمێریاری په‌ره‌پێدانی خوێندنه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن كه زۆر گونجاوبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌مدا هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی فێرخوازان به باشترین شێوه، كه ده‌رچووانی بتوانن له بواره‌كانی ژمێریاری و دارایی و ووردبینیدا ڕۆڵی زۆر كاریگه‌ریان هه‌بێت له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا، به‌شی ژمێریاری هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتووی فێرخوازان و گرنگیدان به توانا مرۆییه‌كانیان تاكو بتوانن ڕۆڵی به‌رچاو بگێرن له به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌دا.
له پاڵ خوێندنی تیۆری، به‌شی ژمێریاری ساڵانه هه‌وڵده‌دات كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر له بواره‌كانی ژمێریاری و دارایی و ووردبینیدا بانگهێشت بكات بۆ پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپ و كۆرسی ڕاهێنان به خوێندكاران به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆگرامه ژمێریارانه‌ی كه له‌بازاردا كاری پێده‌كرێت.
سیستمی خوێندن په‌یره‌وكردنی (Bologna Process)ه، كه له به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهاندا په‌یره‌وده‌كرێت كه پشت بەسته سیستمی كۆكردنه‌وه‌ی (Credit)، شێوازی وانه ووتنه‌وه پشت ده‌به‌ستێت به چه‌ندین ڕێگه‌ی نوێ وه‌ك به‌كارهێنانی داتاشۆ، وایت بۆرد، نیشاندانی وێنه و كورته ڤیدیۆ و هۆكاره‌كانی تری فێركردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌شی ژمێریاری هه‌وڵیداوه بۆ فێركردنی خوێندكاره‌كانی به شێوازی پراكتیكی تاكو ده‌رچووانی بتوانن شاره‌زایی باش په‌یدا بكه‌ن، دەرچووانی ئەم بەشە بە ناونیشانی (یاریدەدەری ژمێریار) دادەمەزرێن لە کەرتی گشتی دا.
ناساندنی بەشی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و وزە/ كۆلێژی کار ــ زانكۆی چه‌رموو
بەشی بەڕێوەبردنی نەوت، گاز‌و وزە یەكێكە لەبەشە گرنگەكانی كۆلێژی كار، لە ساڵی (2013-2014) دامەزراوە، ئامانجی ئەم بەشە بریتییە لە پێگەیاندنی دەستی كاری خۆماڵی بۆ بەڕێوەبردنی نەوت و گاز لە هەردوو كەرتی تایبەت و گشتیدا، ئەم بەشە گرنگی دەدات بە سێكتەری ئابوری و دارایی و تەکنیکی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی لەبەڕێوەبردنی نەوت و گاز و وزەی مۆدێرندا، به‌شه‌كه بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) خوێندنی به‌یانیانی ده‌بێت.
پرۆگرامەكانی ئەم بەشە هانی خوێندکاران دەدات بۆ فێربوونی هەموو ئەو زانیارییە گرنگانەی کە پەیوەندییان بە بەڕێوەبردنی نەوت و گاز‌و وزەوە هەیە، هەروەها دەرفەت دروستدەكەن بۆ دەستكەوتن و پەرەپێدانی زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكانی نەوت و گاز.
دەرفەتەكانی كاركردن بۆ دەرچووانی بەشی بەڕێوەبردنی نەوت، گاز‌و وزە:
دەرچووانی ئەم بەشە ئامادە دەكرێن بۆ كاركردن لە سێكتەرەكانی بەڕێوەبردن لە كۆمپانیاكانی نەوت و گاز لە قۆناغەكانی گەڕان و بەرهەمهێنان و گواستنەوە و بەبازاڕکردن.
دەرچووانی ئەم بەشە ئامادە دەكرێن بۆ كاركردن لە بەشی بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە لە کۆمپانیاكانی نەوت و گاز
دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن نوێنەرایەتی هەر پەیوەندییەك بكەن كە لە سێكتەری ووزەدا دروستدەبێت، لە نێوان کۆمپانیا بیانییەکان و حکومەتی هەرێم.
دەرچووانی ئەم بەشە زانیاری پێویست وەردەگرن لەبارەی بەڕێوەبردنی هەموو ئەو مەترسیانەی کە لەوانەیە لە کاتی پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا دروستببن و كاریگەری خراپ بۆسەر كارمەندان و ژینگە و كەرەستەكانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دروستبكەن.
دەرچووانی ئەم بەشە زانیاری پێویست وەردەگرن لەبارەی ئامادەكردن و شیكاركردنیی گرێبەستە نەوتییەكان.
دەرچووانی ئەم بەشە توانای ئامادەكردن و شیكاركردنی ڕاپۆرتیان دەبێت لەبارەی خەرجی و داهاتە نەوتییەكان بۆ كۆمپانیاكان و حكومەتە خانەخوێیەكان.
دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن ببنە ئەندام لەو ڕێکخراوانەی كە گرنگی بە سامانە سروشتییەکان دەدەن.