به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوخۆییه‌كان: خزمه‌تكردنی خوێندكاره‌كان ئه‌ركی سه‌رشانمانه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5-4-2023 ڕێكخراوی ڕێباز فاوه‌نده‌یشن به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه سه‌به‌ته‌ی خۆراكی گه‌یانده به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، له‌مساڵدا كۆی ئه‌و یارمه‌تی و پێداویستیانه‌ی كه ده‌گاته زانكۆی چه‌رموو له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كیشه‌وه به سه‌ر خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی (كۆڕان و كچان) دابه‌شده‌كرێت.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، وتی سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رمایه‌دار و كه‌سایه‌تییه خێرخواز و ڕێكخراوانه ده‌كه‌ین كه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و نیشتمانی هاوكاری خوێندكاران ده‌كه‌ن وتیشی خزمه‌تكردنی خوێندكاره‌كان ئه‌ركی سه‌رشانمانه.
خوێندكارانیش سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌رێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن كه ماندوونه‌ناسانه له هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنیان.
فۆتۆ: توانا هادی