بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی زانكۆی چه‌رمووی كرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/6 عومه‌ر به‌رزنجی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به یاوه‌ری ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی زانكۆی چه‌رمووی كرد، له‌لایه‌ن دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه پێشوازییان لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند له ڕێگه‌ی په‌یوه‌نییه دیبلۆماسییه‌كانی خۆمه‌وه هاوكار و پاڵپشتی ته‌واوی زانكۆی چه‌رموو ده‌بم تاكو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه دانپێدانان به‌ده‌ستبهێنێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زانكۆی چه‌رموو له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕیزبه‌ندی زانكۆ دانپێدانراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا جێگه‌ی هه‌بێت له ئێستاشدا توانیه‌تی قۆناغێكی باش ببڕێت، سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمووش به‌ڵێن به خوێندكاران ده‌دات له‌م هه‌وڵه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال