ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرێتی خوێندنی باڵای زانکۆوە

وەرگیراوانی میلاکی زانکۆمان، لە خوێندنی باڵا: (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، ئاگاداردەکەینەوە، کە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (2023/9/17)ەوە، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆ - بەڕێوەبەرێتیی کاروباری یاسایی بکەن، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەی دەستەبەری دارایی - کفالە، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن، بە جۆرێک سەرجەم وەرگیراوانی میلاکی زانکۆمان لەناو زانکۆ و لە زانکۆکانی تریش دەگرێتەوە. هەنگاوەکانی دەستکردن بە مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن و دەستەبەری دارایی بەم جۆرەی خوارەوەیە:

یەکەم/ خوێندکاری وەرگیراو لە خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە هەنگاوی یەکەمدا داواکارییەک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتیی خوێندنی باڵا دەکات، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی مۆڵەتی خوێندن، بە هاوپێچکردنی فەرمانی زانکۆیی وەرگرتنی لە خوێندن، پاشان فەرمانی مۆڵەتی خوێندنی لە بەڕێوەبەرێتیی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ دەردەچێت.

دووەم/ لە هەنگاوی دووەمدا پاش دەرچوونی فەرمانی مۆڵەتی خوێندنەکەی، سەردانی بەڕێوەبەرێتیی یاسایی دەکات، بۆ دەستەبەری دارایی مۆڵەتی خوێندن و بەڵێننامە و گرێبەستی خوێندن، کە پێویستە ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت:

- خوێندکار خۆی پێویستە فەرمانی زانکۆیی مۆڵەتی خوێندن و پێناسی باری شارستانیی/کارتی نیشتمانیی و کارتی زانیاریی پێبێت.

- بەڵێندەر-کەفیلی خوێندکار پێویستە نوسراوی پشتگیری فەرمانگەکەی کە بڕی مووچەکەی تێدا نوسرابێت، لەگەڵ پێناسی باری شارستانیی/کارتی نیشتمانیی و کارتی زانیاریی خۆی پێبێت.