ئاگادارییهك له بهڕێوهبهرێتی كاروباری زانستی و خوێندنی باڵای زانكۆوه
خوازیارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) ئاگاردەکەینەوە، ئەوانەی کە ڕێنمایی ژمارە (9)ی ساڵی (2023)ی تایبەت بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، دەیانگرێتەوە، لە ماوەی (15) پانزە ڕۆژدا، لە ڕێکەوتی(9/6 بۆ9/20)، سەردانی (سەرۆکایەتیی زانکۆی چەرموو - بەڕێوەبەرێتیی کاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا) بکەن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاریی و پڕکردنەوەی فۆڕمی (بەڵێننامە) بۆ پڕکردنەوەی کورسییە (پڕنەکراوەکان) لە هەر سێ ئاستی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، بە شێوەی (پارالێڵ)، بەم جۆرەی خوارەوە:
یەکەم/ بۆ خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا، ئەوانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، تەنها پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕکردنەوەی کورسییەکان و پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆ ئەوانەی کە خوێندنەکەیان دەبێتە پارالێڵ.
دووەم/ بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵا، پێویستە پێداویستییەکانی لیستی هاوپێچ بهێنن، بە مەبەستی پێشکەشکردن بۆ پڕکردنەوەی کورسییەکان.
هاوپێچ/ لیستی پێدوایستییەکان بۆ پڕکردنەوەی کورسییە پڕنەکراوەکانی دبلۆمی باڵا + ژمارەی کورسییە (ماوە – پڕنەکراوەکان).