ئاگادارییهك له بهڕێوهبهرێتی بهشهناوخۆییهكانی زانكۆوه
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نویی خۆیندن (2023 ـ 2024) بەڕێوەبەرێتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی چەرموو هیوای ساڵێکی پڕ زانست و ئاسودەیی بۆ خوێندکاران دەخوازێت، هەروەها ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان دەکاتەوە کە لە ڕێكهوتی (2023/9/6) دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە و پێشوازی لەخوێندکاران دەکرێت لەکاتژمێر (9)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (1:30)ی پاشنیوەڕۆ.
پێداویستی و مەرجەکانی مامەڵەکردنی خوێندکاران بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی:
یەکەم/ پێویستە خوێندکاران بە پێیی ژمارەی خۆیان و گەورە و بچوکی ژوورەکان داوای ژوورەکان بکەن.
دووەم/ لەکاتی وەرگرتنی ژوور پێویستە تەواوی خوێندکاران خۆیان ئامادەبن یان هێنانی ئەم پێداویستیانەی هەموو هاوڕێکانیان، کەلەخوارەوە ئاماژەی پێدەکرێت پێبێت:
ـ کۆپی کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
ـ کۆپی کارتی زانیاری.
ـ دوو وێنەی ملەون.
ـ بەڵێنامەی یاسایی کە لە بەڕێوەبەرێتی یاسایی له سەرۆکایەتی زانکۆ دەکرێت.
ـ پسوڵەی (25000) هەزار دیناری (ژمێریاری) وەک ئەمانەت وەردەگیریت لەخوێندکاران کە لەبەڕێوەبەرێتی بەشەناوخۆییەکان دەکرێت.
تێبینی:
ـ ئەوخوێندکارانی دانیشتووی ناوەندی شاری سلێمانین بەپێی پێویستی و لە حاڵەتی هەبوونی شوێن بەشەناوخۆییان پێدەردرێت.
ـ خوێندکار پێویستە پابەند بێت بەكاتهوه تەنها لەوکاتانەی دیاریکراوە دەتوانێت بگەڕێتەوە بەشی ناوخۆیی.
ـ ڕۆژانی پشوو (ههینی و شهممه) دەوام نیە خوێندکار ناتوانی مامەڵەی وەرگرتنی بەشەناوخۆییەکان بکات.
ـ پێویستە سەرجەم پێداویستیەکانی مامەڵە ئامادەبێت کە لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەپێچەوانەوە مامەڵەکە وەرناگێریت..