ئاگاداری ... له زیادكردنێكی ئاشكرادا كافتریای زانكۆ بهكرێدهدرێت
دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و یاری بە ژمارەکانى (6543) و (1648) لە (2023/7/10) زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کافتریای زانکۆمان لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی (2021) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لە بەرواری (2023/8/10) ڕۆژی پێنج شەممە لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (11)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.
لەگەڵ ڕێزدا...
تێبینی :
ـ بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (21,000.000) بیست و یەک ملیۆن دینارى عێراقى دادەنێت بەچەکى پەسەندکراو ( شیک معتمد )کە دەرچوو بێت لەیەکێک لەبانکە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.
ـ کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
ـ کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.
ـ ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.
ـ ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە بەر پشووى فەرمى کەوت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.
بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.