ئاگاداری ... زانكۆی چه‌رموو کۆشکی فۆتۆکۆپی به‌كرێده‌دات

  دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و یاری بە ژمارەکانى (6543) و (1648) لە (2023/7/10) زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی زانکۆمان لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی (2021) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لە بەرواری (2023/8/10) ڕۆژی پێنج شەممە لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.

لەگەڵ ڕێزدا...

تێبینی :

ـ بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (3250000) سێ ملیۆن و دوو سەدو پەنجا هەزار دینارى عێراقى دادەنێت بەچەکى پەسەندکراو ( شیک معتمد )کە دەرچوو بێت لەیەکێک لەبانکە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.

ـ کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

ـ کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

ـ ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.

ـ ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە بەر پشووى فەرمى کەوت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.

ـ بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.