ئاگاداری ... زانكۆی چه‌رموو کەمکردنەوەی نهێنی بۆ دروستکردنی بینای کافتریا لەکەمپی بانی مەقانی ئه‌نجامده‌دات

سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ئاگادارى گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆڕن لەبواری بەڵێندەرایەتی و دەیانەوێت بەشداربن لە دروستکردنی بینای کافتریا لەکەمپی بانی مەقانی زانکۆمان بەڕێگەى کەمکردنەوەى نهێنی، جا هەر کۆمپانیایەک ئارەزوومەندە بەشدارى بکات با سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو/ بەڕێوەبەرێتى کاروبارى یاسایی و گرێبەستەکان بکات بەمەبەستى کڕینی تەندەرى ئامادەکراو، کە دەفرۆشرێت بەبڕى (100.000) سەد هەزار دیناری عێراقی و ناگەڕێتەوەى بۆ خاوەنەکەى.

لەگەڵ ڕێزدا...

تێبینی:

3.کردنەوەی تەندەر هەمان ڕێكه‌تی (2023/9/26) کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ دەبێت لەبینای سەرۆکایەتی زانکۆ.

4. مەرجە بەشداربوو پێناسى کۆمپانیا و  پێناسەى ژوورى بازرگانى بهێنێت لەکاتى کڕینى تەندەردا.

5. بەشداربوو پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى پێبێت لەکاتى کڕینى تەندەر بۆ ساڵی (2023).

6. مەرجە بەشداربوو لەکاتى گەڕانەوەى تەندەردا پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و مۆڵەتى کۆمپانیاکەى پێ بێت.

7. هیچ تەندەرێک لە دواى کاتى دیاریکراو وەرناگیرێت و سندوقی تەندەر دادەخرێت.

8. پێویستە کۆمپانیا لە کاتى نەگەرانەوەى تەندەر نامەى لێبوردن (اعتذار) پێشکەش بکات و تیایدا هۆکارى نەگەڕانەوەى تەندەرەکە دیاری بکات.

9. کۆمپانیا بۆ هەر پرسیار و ڕوو نکردنەوەیەک لەسەر دەرخستەى پرۆژەکە سەردانى بەرێوەبەرێتى ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆ بکات.

10. پلەی پۆلێنی کۆمپانیای بەشداربوو لە (1 ــ 8) کەمتر نەبێت.

11. بارمتەى سەرەتایی بە بڕى (7000000) حەوت ملیۆن دینارى عیراقی دەبێت بەشێوەی گرنتی بانکی (خطاب ضمان بنکی) یان چەکی پارەی پەسەندکراو کە دەرچووبێت لەیەکێک لەبانکە مۆڵەت پێدراوەکانی هەرێمی کوردستان  لەکاتى گەڕانەوەى تەندەر.

12. کرێى بڵاوکردنەوەى ئاگاداریەکان و هەرخەرجییەکی تر دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە ئەم کەمکردنەوەیەى بۆ دەردەچێت.

13. تەندەرە پێشکەشکراوەکان بەکارپێکراو (نافذ) دادەنرێت بۆ ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لەکۆتا ڕۆژى داخستنى کەمکردنەوەکەوە، وە پێشکەشکارى تەندەر پابەندە بەماوەى دیارى کراو.

14. ئەگەر ڕۆژی کردنەوەی تەندەر بە هەر هۆیەک بووە پشووی فەڕمی ئەوا یەکەم ڕۆژی دوای پشووەکە دەبێتە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر.

15. زانکۆ مافی هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی تەندەری هەیە تاکو پێش سپاردن  و پێشکەشکارانى تەندەر مافى داواکردنى قەرەبووکردنەوەیان نییە.

16. ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە (365) ڕۆژی (ڕۆژمێری) دەبێت, دەست پێدەکات لەبەرواری دەستبەکاربوونی پڕۆژەکەوە.