ئاگاداری ... زانكۆی چه‌رموو کۆشکی فۆتۆگەرافەر به‌كرێده‌دات

دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و یاری بە ژمارەکانى (6572) و (1669) لە(2023/8/27) زانکۆمان بۆ جاری دووەم هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆگەرافەری زانکۆمان لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی (2021) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لە بەرواری(2023/9/12) ڕۆژی (سێ شەممە) لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.

...لەگەڵ ڕێزدا

تێبینی :

2. کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

3. کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

4. ئەو بەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.

5. ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە كه‌وته‌ پشووى فەرمى ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.

6. بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.