ئاگاداری ... زانكۆی چه‌رموو کۆشکی فۆتۆکۆپی به‌كرێده‌دات

دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و هاوڵاتی بە ژمارەکانى (6570) و (2031) لە(2023/8/23) زانکۆمان بۆ جاری دووەم هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی زانکۆمان لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی (2021) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لە بەرواری (2023/9/10) ڕۆژی (یەک شەممە) لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.

 ...لەگەڵ ڕێزدا

تێبینی :

1. بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (3,250,000) سێ ملیۆن و دوو سەدو پەنجا هەزار دینارى عێراقى دادەنێت بەچەکى پەسەندکراو ( شیک معتمد )کە دەرچوو بێت لەیەکێک لەبانکە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.

2. کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

3. کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

4. ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.

5. ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە كه‌وته‌ پشووى فەرمى ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.

6. بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.