ئاگاداری ... زانكۆی چهرموو کۆشکی فۆتۆگرافهر به كرێدهدات
دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و هاوڵاتی بە ژمارەکانى (6546) و (2025) لە (2023/7/12) زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆگەرافەری زانکۆمان لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی (2021) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لە بەرواری (2023/8/13) ڕۆژی یەک شەممە لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.
لەگەڵ ڕێزدا...
تێبینی :
ـ بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (500000) پینج سەد هەزار دینارى عێراقى دادەنێت بە چەکى پەسەندکراو (شیک معتمد)کە دەرچوو بێت لەیەکێک لەبانکە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.
ـ کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
ـ کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.
ـ ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.
ـ ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە كهوته پشووى فەرمى ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.
ـ بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.