ئاگاداری... به‌كرێدانی كافتریای زانكۆ  بەشێوەی (کسر القرار)

دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و هاوڵاتى بەژمارەکانى (6575) و (2032) لە (2023/8/30) زانکۆمان بەلەبەرچاوگرتنى داواکارى خستنەسەر (طلب الضم) بەشێوەی (کسر القرار) لەسەر بڕى دواین زیادکردنى ئاشکراى بەکرێدانى کافتریای زانکۆ هەڵدەسێت بە بەکرێدانی  کافتریاى ئاماژە بۆکراو بەبری (32775000) سی و دوو ملیۆن و حەوت سەد و حەفتا و پێنج هەزار دینارى عێراقی لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی (2021) بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لەبەرواری (2023/9/7) ڕۆژی (پێنج شەممە) لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.

لەگەڵ ڕێزدا                                                      

تێبینی:

2.کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

3. کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

4. ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.

5. ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە كه‌وته‌ پشووى فەرمى ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.

6. بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.