دوو مامۆستای زانكۆی چه‌رموو توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی هاوبه‌شیان به فاكته‌ری كاریگه‌ری (2.387) بڵاوكرده‌وه
دكتۆر پشتیوان فەرەج مامۆستا له به‌شی ئینگلیزی، مامۆستای یاریده‌ده‌ر په‌رژین جه‌بار مامۆستا له به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی هاوبه‌شیان بە ناونیشانی (peritraumatic stress symptoms among COVID-19 survivors in Iraq) له گۆڤاری( Current Psychology ) بڵاوكرده‌وه به فاكته‌ری كاریگه‌ری (2.387)ه.
پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه: پەتاى جيهانى كۆڤيد-١٩ لەگەڵ كاريگەرييە جەستەييەكانى نەخۆشييەكەدا، كاريگەرى نەرێنى دەروونى لەسەر تووشبووان بەجێهێشت، بە ڕوانين لە تووشبوون بەم پەتا جيهانييە وەك ڕووداوێکی زەبراوى، ئەم تۆژينەوەيە پێوانى نيشانەكانى تەنگەژەى پاش زەبری دەروونى كردە ئامانجى خۆى، لەگەڵ ئەمەشدا تۆژەران لێكۆڵينەوەيان لە فاكتەرە پەيوەنديدارەكان بە نيشانەكانى تەنگەژەى پاش زەبرى دەروونييەوە كرد. كۆى گشتى (370)سێسه‌د و حه‌فتا كەس لە پارێزگا جياوازەكانى ئێراقەوە بەشدارييان لەم تۆژينەوەيەدا كرد. ئەنجامەكان ئەوەيان پيشان دا كە 31.1%ى بەشداربووان نيشانەكانى تەنگەژەى پاش زەبرى دەروونييان بە شێوەيەكى بەرچاو تێدابوو.
به‌سته‌ری توێژینه‌وه‌كه