مامۆستایهكی زانكۆی چهرموو توێژینهوهیهكی زانستیی بڵاوكردهوه
سەروەر سەعدوڵڵا ساڵەح مامۆستای یاریدهدهر له بەشی زمانی کوردی/کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی چهرموو، توێژینهوهیهكی بهناونیشانی (میتائەرکی ئەزموونی لای شێرکۆ بێکەس و سەید عەلی ساڵەحی) له گۆڤاری زانکۆی گەرمیان بڵاوكردهوه.
لەم توێژینەوەدا هەردوو دەقە شیعری " حەوت پەڕەسێلکەی ئێوارەیەکی کەرکوک"ی شێرکۆ بێکەس و " با تو تا آخرین دنیا خواهم آمد"ی سەید عەلی ساڵەحی، لەسەر بنەمای تێوری ڕێزمانی پێڕەوبەندی ئەرکی هاڵیدای بخرێنە ڕوو و شیبکرێنەوە. ئامانج لە نووسینی توێژینەوەکە بەراوردکردن و شیکارکردنی زمانی شیعریی هەردوو شاعیری ناوبراوە و ئەنجامی بەدەستهاتووی توێژینەوەکەش ئەوە نیشاندەدات، کە شاعیران سەرکەوتووانە پەیڕەوی میتائەرکی ئەزموونیان کردووە و زیرەکانە تیوانیویانە گوزارشت لە جیهانی ناوەوە و دەرەوەی خۆیان بکەن.
بهستهری توێژینهوهكه