زەمالهی خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی ئیتاڵیا
Post date: Apr 7, 2016 9:03:13 AM
مامۆستا و فەرمانبەران ئاگادار دەکەین، کە وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەولەتی ئیتاڵیا زەمالهكانی خۆێندنی بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕاگەیاند، ئەم زەمالەیە بەرنامەکانی (خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، توێژینەوە، کۆرسەکانی هونەر و مۆسیقا، کۆرسی پێشکەوتوو لە بواری زمان و کەلتوری ئیتاڵی) لە خۆدەگرێت.
بۆیه داوا له خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستهر و دكتۆرا) دهكات، كه ئارەزوی خوێندنی لەو وڵاته ههیه تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکات و، بهشێوهی (ONLINE) زانیارییهكان پڕ بكاتهوه:
di-studio-offerte-dal-governo.html
مەرج و ڕێنماییەکان بۆ پێشكهشكردن لهم زهمالهیه:
مهرجهكان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:
1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یهكێك له دهزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2.پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3.کۆنمرەی بەکالۆریۆسی نابێت لە (٪٦٥) کەمتربێت
4.تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت
5.خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
6.کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7.دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكهوتی (١٥/٤/٢٠١٦)ه.
مهرجهكان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا:
1.پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یهكێك له دهزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2.پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3.کۆنمرەی ماستهری نابێت لە (٪70) کەمتربێت
4.تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت