وه‌زاره‌تی خویندنی بالا یه‌که‌مین گرانتی نیشتمانی بو تویژینه‌وه‌ی زانستی راده‌گه‌یه‌نیت

Post date: Feb 11, 2018 8:51:36 AM

The Ministry of High Education and Scientific Research is announcing the First National Grant for Scientific Research

Proposals must be sent by 12 March 2018 to:

Schoralships@mhe-krg.org)

وەزارەتی خوێندنی باڵا یەکەمین گرانتی نیشتیمانی بۆ پشتیوانی توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ئاگادار دەکات، کە لە ڕێکەوتى (٧/٢/٢٠١٨)ەوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەکاتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا توێژەرانی کوردستان دەتوانن لەم بوارانەی لای خوارەوە پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی وەزارەت بکەن، بوارەکانیش بریتین لە:

بوارە فرە دیسپلینەکانی زانستە سروشتی و تەتبیقییەکان.

بوارەی زانستی پزیشکیی.

بواری وزە و سامانە سروشتییەکان و ژینگە.

بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن.

بواری گەشەپێدانی ئابوری.

بواری جێندەر.

بواری یاسا و ڕامیاری.

بواری زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان.

گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەبەخشرێتە ئەو توێژینەوانەی کە لە ئەولەویەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی هەرێمی کوردستانن و، چارەسەری گرفتە هەنوکەییەکانی هەرێمەکەمان دەکەن، لەسەر بنەمای کواڵیتی و کاریگەریی توێژینەوەکان و ڕەخساندنی هەلی یەکسان و شەفافیەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بۆ ئەم مەبەستەش پەیڕەوی سیستمی پێداچوونەوەی هاوەڵانە (Peer Review) دەکرێت.

تێبینى:

· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەکان ڕۆژی دوو شەممەی ڕێکەوتی (١٢/٣/٢٠١٨) یە.

· (Schoralships@mhe-krg.org). توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە

ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییە کار دەکات بۆ هاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان، وەک گرانتى یەکەم گرانتى نیشتیمانى بڕی (٢٥٠ ملیۆن دینار) بۆ ئەنجومەنەکە تەرخان کراوە.

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3659