ئاگاداری و پێداویستییه‌كان


بۆ ساڵى خوێندنى (2019-2020) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (دوكتۆرا) لە كۆمەڵێك بوار و پسپۆڕيى دەكاتەوە, كە لەم وێبسايتەدا ئاماژەيان پێدراوە. جا هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى تێدايە، كە لەم وێبسايتەدا بلآوكراونەتەوە، دەتوانێ لە ڕێكەوتى دیاریكراودا  داواكارى پێشكەش بە بەڕێوبەرايەتى خوێندنى بالآى زانكۆى كۆيە بكات.
       تكایه‌ به‌ ووردی ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ بخوێننه‌وه‌




تێبينى:
ئەم پێداویستيانەی خواره‌وه‌ دەبێت به‌ هاردكۆپی و به‌ CD یان DVD، هاوپێچی فۆرمی داخوازینامە بکرێتهەر كامێك لەمانە كەم بن داخوازينامەكە پشتگوێ دەخرێ
  1. هەموو پێشكەشكارێك دەبێت بڕى 150.000دينار بدات بۆ وەرگرتنى فورمى پێشكەش كردن.
  2. هەر كەسێك كەمايەتى لە فايلەكەى هەبێ لێى وەرناگيرێ.
  3. هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی تێدا نییه‌، وه‌ك له‌ رێنمایی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، تكایه‌ با فایل پێشكه‌ش نه‌كات.
  4. تەواوى ئەو پێداويستيانەى خوارەوە دەخرێتە نێو فايلى نايلۆنەوە: 

1.   بڕوانامەى به‌ نمره‌ی بەکالۆڕیۆس ( وێنەى ڕەسەن + 2 دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).

2.  بڕوانامەى به‌ نمره‌ی ماسته‌ر ( وێنەى ڕەسەن + 2 دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).

3. ڕەگەزنامە (وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).

4. ناسنامەى بارى شارستانى ( وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).

5.   کارتى زانیارى ( وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).

6.  6. كارتی نیشتیمانی (له‌ كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ئه‌وا پێویست به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (3+4)ی سه‌ره‌وه‌ ناكات ( وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).

تێبینی/ وێنەى رەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (3+4+5+6)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەر پەیوەندیدار لە زانکۆ، دواى بەراوردکردن راسته‌وخۆ دەدرێتەوە بە پێشکەشکار.

7.  چوار وێنەى ڕەنگاو ڕەنگى بچووک.

8.  فۆرمی پێشكه‌شكردن (1 دانه‌ ڕه‌سه‌ن + دوو دانه‌ كۆپی).

9.  بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE)ی یاخود بروانامه‌ی خولی سێنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان كه‌ له‌ ساڵی (2019) به‌ دواوه‌ به‌خشراون (وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاو ڕەنگ).

10. پسوولەى دارایی بە بڕى (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقی هاوپێچ بکرێت كه‌ ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكار.

11. بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان داموودەزگاکانى حكومى له‌ هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ پێویستە نووسراوى فەڕمی لارینەبوون (عدم ممانعة) + پوخته‌ راژه‌ لە وەزارەتەکەى یاخود دامەزراوەکەى به‌ واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه‌ بهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت (وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاری نییە كه‌ به‌ڕێز (.........) به‌ ناونیشانی وه‌زیفی (.....) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بکات و لە کاتى وەرگیرانى ئاماده‌یه‌ مۆڵەتى خوێندنى پێ بدات بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام).

 ته‌نها بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ماسته‌ر كه‌ پێشكه‌شی خوێندن دكتۆرا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خاوه‌ن نازناوی زانستی به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بن و له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا میلاكی هه‌میشه‌یی بن ئه‌وا ده‌توانن مۆڵه‌تی خوێندن به‌ شێوه‌ی خۆته‌رخانكردنی ناته‌واو (تفرغ جزئی) وه‌ربگرن پاڵپشت به‌ یاسای راژه‌ی زانكۆیی ژماره‌ (23)ی ساڵی (2008).

12. بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه‌ دانه‌مەزراون به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومى له‌ هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا پێویسته‌ به‌ڵێننامه‌ له‌ لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پربکرێتەوە و تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت :-

(من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە دانه‌مه‌زراوم له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له‌ هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بە پێچەوانەوە لە کاتی ئاشكرابوونی كه ئەگەر‌ فه‌رمانبه‌ر یان كارمه‌ند بم‌ له‌ هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومى له هەرێمى کوردستان یان عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتە بەر).

13. بڵاوكراوه‌ی زانستی و داهێنانی زانستی (براءة الاختراع) ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوپێچ بكرێت.

14. بۆ ئه‌وانه‌ی مامۆستان له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌ن هه‌ڵگری نازناوی زانستین پێویسته‌ پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دوایین سالی خوێندنی (2018-2019) هاوپێچ بكرێت به‌ پێی رێنماییه‌كان.

15. ئه‌گه‌ر هاتوو پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆس یان ماسته‌ری له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ته‌واو كردبێت، ئه‌وا پێویسته‌ بریاری یه‌كسانكردنی بروانامه‌كه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس یان ماسته‌ری به‌ سیستمی عێراقی هاوپێچ بكات.

16. گشت پێشکەشکاران پێویستە بەڵێننامە لە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە:

 

 من كه‌ ناوم له‌ خواره‌وه‌ نووسراوه‌ و واژووم كردووه‌‌، به‌ڵێن ده‌ده‌م:

 

أ- تا ئێستا له‌ خوێندنی باڵا/دكتۆرا له‌ هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌رنه‌گیراوم و له‌ هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه‌.

ب- سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه‌ له‌ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.

ج- هەموو ئەو زانیاریانەى له‌ فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕم كردۆته‌وه‌ زانیاری راست و دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت ، ئه‌وا ئامادەم ناوم له‌ خوێندن بسرێته‌وه‌ و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتەبەر به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌كان ، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.


 17. پشتگیری دوو ماماۆستا، كه‌ لاكاتی خوێندنی زانكۆۆییدا وانه‌یان پێ گوتووی.