ئاگادارييەكان

ئەنجامى گازاندە
ئەنجامى هەموو گازاندەكان وەك خۆى دەرچوو..





ئەنجامى بەرايى دكتۆرا










بۆ ساڵى خوێندنى (2016-2017) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (دوكتۆرا) لە كۆمەڵێك بوار و پسپۆڕيى دەكاتەوە, كە لەم وێبسايتەدا ئاماژەيان پێدراوە. جا هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى تێدايە كە لەم وێبسايتەدا بلآوكراونەتەوە, دەتوانێ لە ڕێكەوتى داواكارى پێشكەش بە بەڕێوبەرايەتى خوێندنى بالآى زانكۆى كۆيە بكات.
ئاگادارى خوازيارانى ماستەر دەكەينەوە تاقيكردنەوەى توانستى زانستى، ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٦/١١/٧ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵەكانى فەكەڵتى زانست و تەندروستى ئەنجام دەدرێت.
تێبينى : پێويستە خوێندكار ناسنامەيەكى فەرمى لەگەڵ قەڵەم جافى شين يان ڕەش لەگەڵ خۆيدا بهێنێت.
Welcome to Study PhD 2016


تێبينى:
  1. هەموو پێشكەشكارێك دەبێت بڕى 150.000دينار بدات بۆ وەرگرتنى فورمى پێشكەش كردن.
  2. هەر كەسێك كەمايەتى لە فايلەكەى هەبێ لێى وەرناگيرێ.
  3. تەواوى ئەو پێداويستيانەى خوارەوە دەخرێتە نێو فايلى نايلۆنەوە:


  1. بڕوانامەى دەرچوون بەكالۆريۆس بە نمرە (رەسەن)

    بڕوانامەى دەرچوون ماسته‌ر بە نمرە (رەسەن)

    به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌گبه‌ی مامۆستا و زانستخوازی به‌رده‌وام بۆ دوایین ساڵی خوێندن

    دانه‌یه‌ك له‌ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكراوه‌ (ئه‌گه‌ر هه‌بێ)

    کۆپی رەنگاورەنگى ناسنامەى باری شارستانی

    کۆپی رەنگاورەنگى رەگەزنامە

    بەڵێننامەى دادنووس

    (٦) وێنەى كەسيى رەنگاوڕەنگ

      كۆبوونى خۆراك يان كارتى زانیاری

    بۆ توانستى زمانی ئینگلیزی داواکار پێویسته بڕوانامه به پێی ڕێنماییەکانی وەزارەت پێشکەش بکات.

    پشتگيرى لایه‌نی كه‌م یه‌ك مامۆستا كە لە ساڵانى خوێندنى بەكالۆريۆس یان ماسته‌ر وانەيان بە داواكار گوتۆتەوە.

    ئەگەر داواكار فەرمانبەرى حكومەتى هەرێمى كوردستانە, دەبێ لارينەبوونى فەرمانگەكەى هاوپێچ بكات، لەگەڵ پوختەی راژەکەی.