The Course

Course details

Faculty:  Faculty of Education (FEDU)
School:School of Education
Department:Department of Geography
Course title:Political Geography
Course code: PGE8332
Language:Kurdish (کوردی)
Location: FEDU
Period: Academic 2016-2017
Lecturer:Mr. Dler Azeez
eMail:@koyauniversity.org
 Support Office Hours by appointment

Entry level skills

The student must be able to read various provided sources in English and write short essays and participate in class discussions.
جوگرافیای رامیاری(سیاسی)لقیكی تایبه‌ت و گرینگه‌ له‌ زانستی جوگرافیا و لقێكه‌ له‌ لقه‌كانی جوگرافیای مرۆی ،ئه‌م زانسته‌ كه‌ له‌یه‌كه‌ رامیاریه‌كان(سیاسیه‌كان) ده‌كۆڵێته‌وه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕوی زه‌وی ،به‌هه‌مو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌یه‌كه‌رامیاریه‌كان هه‌یانه‌ ،چ بنه‌مای سروشتی بێت وه‌ك(شوێن ،روبه‌ر،شێوه‌،پێكهاته‌ی جیۆلۆجی،به‌رزی و نزمی،ئاوهه‌وا،ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان،.. . یا بنه‌مای مرۆی بێت وه‌ك دانیشتوان ودابه‌ش بوون و چری و چالاكی ئابووری و بازرگانی و.. . . ئه‌م زانسته‌ كه‌باس له‌یه‌كه‌ رامیاریه‌كان ده‌كات جیاوازی و لێكچونی ئه‌م یه‌كه‌ رامیارانه‌ له‌ڕوی پێكهاته‌و ره‌گه‌زه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ناساندنی ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌دات كه‌به‌هێزن وخاڵه‌ به‌هێزه‌كانیان شی ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خستنه‌ ڕووی خاڵه‌ لاوازه‌كانی وڵاتانی ترو به‌راورد كردنی به‌یه‌كتری. 
له‌هه‌مان كاتدا وله‌به‌رئه‌وه‌ی بواری بنچینه‌ی جوگرافیای رامیاری ده‌وڵه‌ته‌ بۆیه‌ جوگرافیای رامیاری بایه‌خ به‌ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌دات(روبه‌ریك له‌زه‌وی سنوردیاری كراو+دانیشتوان+ده‌سه‌ڵاتی سیاسی)ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌رخستنی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن وبه‌ره‌و پێش چونی بارودۆخی سیاسی ده‌وڵه‌ت. 
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش جوگرافیای رامیاری ئه‌و تیورانه‌ شیده‌كاته‌وه‌و ده‌یانخاته‌ ڕوو كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ وڵاته‌وه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای باسكردنی ئه‌و كێشه‌ سیاسیانه‌ی له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی جیهاندا هه‌ن ، كه‌پێویسته‌ خوێندكاران شاره‌زای بن و هوڵ بده‌ن له‌ ڕێگای دارێژتنی بیرو ڕای سیاسی تایبه‌تیانه‌ چاره‌سه‌رو رای جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌م باتانه‌وه‌ هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانن له‌ ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه‌ پێشبینیان هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌كان.