Description


Course Description

کورتەیەک لەبارەی بابەتەکەوە

شتێکی ئاساییە مامۆستا لە کاتی وانەوتنەوە گرنگیدانی خۆی ئاراستەی خوێندکارانی دەکات و کار لەسەر گۆڕینی رەفتاریان دەکات، بەرەو ئاراستەییەکی پەسەند کراو. دەکرێ ئەو گرنگیپێدانە ئاراستەی هەر خوێندکارێک بکرێت بە رێگەیەکی تاکی، بۆ نموونە مامۆستا دەیەوێت بزانێت ئەو هۆکارانە چیین کە وای کردووە ئاستی یەکێک لە خوێندکارەکانی بەراورد بە ئاستی پێشووتری نزم بێت، یان ئەو گرنگی پێدانە ئاراسەی کۆمەڵێک لە خوێندکاران دەکرێت، هەروەکو چۆن مامۆستا هەوڵدەدات بزانێت لەو وانەییەی دەیڵێتەوە لە هەموو بەشەکانی (فصل) بە باشی تێگەیشتوون و سوودیان بینیوە. گرنگیپێدانی خوێندکاران لە هەردوو ئاستدا، مەبەست لێی پێشکەشکردنی هاوکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندکارانە، هەروەها هەڵسەنگاندنێکی وورد بۆ یەکە یەکەی خوێندکاران و گشت خوێدکاران لەرێگەیەوە دەکرێت. هەروەها بەگشتی لەو وانەیەدا بابەت و چەمکەکانی وەکو چەمکی پێوانە (القیاس)، هەڵسەنگاندن(التقویم)، تاقیکردنەوە (الاختبار) و، کۆمەڵێک ئامرازی ئاماری پێویست دەخوێندرێت، کە یارمەتی مامۆستا دەدات پێوانە و بڕیاری درووست لە ژیانی مامۆستاییەتیدا بدات. 

بایه‌خ و گرنگیشی بۆ خوێندکارانی به‌شی مێژوو لە فاکەڵتی پەروەردە له‌وه‌دایه‌، لەرێگەی خوێندنی ئەم بابەتەوە (پێوانە و هەڵسەنگاندن) دەتوانرێت لە داهاتوودا (لە ژیانی مامۆستاییەتیدا) باشتر لە کێشەکانی خوێندکار و وانە و پرۆگرامەکانی خوێندن تێبگات.

Subpages (3): Methods Objectives Outcomes