ئاگادارييەكان


ئەنجامی گازندەی خوێندكارانی ماستەر:

ناو

پسپۆڕی

ئەنجام

تارا عەبدالمجید عبد الكریم

ئەدەبی عەرەبی

وه‌ك خۆی

شیلانە فەقێ قادر

ئەدەبی عەربی

 وه‌ك خۆی

گەشاو محمد حارس

پەروەردەی ئایینی

وه‌ك خۆی 

حسێن خلیل عبدالله

پەروەردەی ئایینی

وه‌ك خۆی 

بێخاڵ حسێن خدر

پەروەردەی وەرزشی

وه‌ك خۆی 

دوین دانا عبدالمجید

پەروەردەی وەرزشی

وه‌ك خۆی 

هەورۆ ئیبراهیم یابە

فیزیا

وه‌ك خۆی 

شایی ئەكرەم عبدالواحید

بایۆلۆجی

وه‌ك خۆی 

 

 


ئەنجامى بەرايى ماستەر لە زانكۆى كۆيە بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٤-٢٠١٥


كات و شوێنى تاقيكردنەوە

بۆ ئەو بەڕێزانەى لە زانكۆى كۆيە بۆ خوێندنى ماستەر پێشكەشيان كردوە
   ئاگادارى بەڕێزتان دەكەينەوە, كە تاقيكردنەوەى توانستى زانستى لە رێكەوتى ٢٤/٩/٢٠١٤, كاتژمێر (٩)ى بەيانى لە هۆڵى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆ, ئەنجام دەدرێ, تكايە هەر يەك لە ئێوە پێناسەيەك لەگەڵ خۆى بهێنێ بۆ چوونە نێو هۆڵى تاقيكردنەوە..

ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژ كرایه‌وه‌

08 Sep 2014

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا، كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (2014- 2015) گوِرانكاری به‌سه‌ردا بێ, له‌و باره‌یه‌وه‌ فوئاد عه‌لی سمایل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوازیارانی خوێندنی باَلا (ماسته‌ر) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا, كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (2014- 2015) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

 

  1.     ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه‌ تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (11/9/2014).
  2.     ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (24/9/2014) ده‌بێت.
  3.     ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (16/10/2014) ده‌بێت.
  4.     ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (19/10/2014) تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (22/10/2014) ده‌بێت.
  5.    ده‌ستپێكی ده‌وامی كاندیده‌ وه‌رگیراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (16/11/2014) ده‌بێت.


بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (ماستەر) لەو بوار و پسپۆڕييانەى خوارەوە دەكاتەوە, جا هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى تێدايە كە لەم وێبسايتەدا بلآوكراونەتەوە, دەتوانێ لە ڕێكەوتى (٠٣-٨-٢٠١٤ تاكو ٤-٠٩-٢٠١٤) داواكارى پێشكەش بە بەڕێوبەرايەتى خوێندنى بالآى زانكۆى كۆيە  بكات. 


پلانى زانكۆى كۆيە بۆ كردنەوەى ماستەر, بەم شێوەيەى خوارەوەيە:



ژ

فاكەڵتى

پرۆگرامى ماستەر

ژ. كورسييەكان

بۆ ناو زانكۆ

گشتى

١.

زانست و تەندروستى

بايۆلۆجى

٦

٤

٢



ميديكاڵ مايكرۆ بايۆلۆجى

١

١

نييە



فيزيا

٦

٣

٣

٢.

پەروەردە

مێژووى سەدەكانى ناوەڕاست

٣

٣

نييە



جوگرافياى سروشتى

٤

٣

١



جوگرافياى مرۆيى

٤

٢

٢



عەرەبى (ئەدەب)

٧

٤

٣



پەروەردەى وەرزش

٨

٥

٣



پەروەردەى ئايينى

٧

٤

٣


کۆی گشتی


٤٦




تێبينى: بۆ ئەو بەڕێزانەى بۆ كورسييە گشتييەكان پێشكەش دەكەن, بڕى پارەى بوارە زانستييەكان بۆ تەواوى خوێندنەكە (١٢) مليۆن دينارى عێراقييە و بۆ زانستە مرۆڤايەتييەكان (٨) مليۆن دينارى عێراقييە.

بۆ زانين: تاقيكردنەوەى توانستى زانستى بۆ هەموو داواكاران لە ڕێكەوتى ٢٤-٠٩-٢٠١٤ دەبێت و تاقيكردنەوە لەسەر ٣٠ نمرە لە بوارى پسپۆڕييەكە دەبێ نەك ناوەڕۆكى پڕۆپۆزەڵ.
Welcome to Study Master 2014


تێبينى:
  1. هەر كەسێك كەمايەتى لە فايلەكەى هەبێ لێى وەرناگيرێ.
  2. تەواوى پێداويستيەكان دەخرێتە نێو فايلى نايلۆنەوە.