The Course


English




له‌ كۆرسی خوێندنی قۆناغی دووه‌می به‌شی كوردی وانه‌ی ژانرى ئەدەبيى ده‌خوێندرێت .وانەيەكى  گرنگە، گرنگييەكەشى لەوەدا دەبينێتەوە كە لە وانە تازەكانى بەشى كوردييە و هەمووى سێ ساڵێكە دەخوێنرێت،خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی به‌رچاو كه‌وتنی تێكسته‌ جیا جیاكان بێئه‌وه‌ی ناونیشانی ژانره‌كه‌ بزانێت ،بتوانێت تێكسته‌كه‌ بناسێته‌وه‌ و بزانێت ئه‌و تێكسته‌ بۆ كامه‌ ژانری ئه‌ده‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  .
خويێندكارى بەشى كوردى هەر لە قۆناغى ناوەنديى و دواناوەندييەوە ئەگەر بەشێوەيەكى سەرپێيش بێت هونەركانى ئەدەب وەكو (چيرۆك، رۆمان شانۆگەريى، وتار، ژياننامە، ياداشتنامە...هتد) و هەروەها جۆرەكانى شيعريش دەخوێنێت، بەلآم زۆر بێ ئاگايە لەوەى كە ئەم هونەر و جۆرانە هەر يەكەيان ژانرێك يان جۆرێكى ئەدەبيى سەربەخۆن و لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەدەبيى مرۆڤايەتييەوە ڕا و بۆچوونى جياواز هەبووە لەبارەى ئەو پۆلێن و دابەشكردنەى ئەدەب بۆ ئەم ژانرانە. ئەمە لە لايەك ، لە لايەكى ترەوە خوێندكار لە بنەڕەتدا ماناى وشەى (ژانر) نازانێت و لەوانەيە بۆ يەكەمجار بێت بيبيستێت،له‌ سه‌ره‌تادا زاراوه‌و چه‌مكی ژانری ئه‌ده‌بی ده‌خرێته‌ روو،دواتر له‌ رووی مێژوو ،هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌فڵاتون و ئه‌ره‌ستۆ نزیكه‌ی چوارسه‌د ساڵێك له‌ پێش زایین ،كه‌ ته‌نها سێ ژانری ئه‌ده‌بی له‌ ئارادابوو،به‌ڵام له‌ سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كاندا ژانری ئه‌ده‌بی گه‌شه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی ،رای فه‌یله‌سوفه‌كان و كاریگه‌ری بنیاتگه‌ره‌كان و فۆرمالیسته‌كان به‌ هه‌ردوو ئه‌لقه‌ی زمانه‌وانییه‌وه‌،دواتر یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان له‌ رووی بنه‌مای هونه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی و نموونه‌ی زیندووی هه‌ریه‌كه‌ له‌ ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان به‌ خوێندكاران ئاشنا ده‌كه‌ین.. 

Course details

Faculty: Faculty of Education (FEDU )
Department: Department of Kurdish Language (DKUR)
Course title: Literature of Genre
Course code: LIG8117
Language: Kurdish
Location: FEDU
Period: 2017-2018
Lecturer:  Azad Mohammed Saeed
eMail: azad.mohammed@koyauniversity.org
Support: Office Hours 12-14 or by appointment
Peer Reviwer:  
LastPeer Reviewed: 


Entry level skills

The student must be able to read various provided sources in English and write short essays and participate in class discussions.