بەخێربێن بۆ وێبسايتى هەگبەى مامۆستا (پۆرتفۆليۆ) تايبەت بە خۆم، لەم وێب سايتەدا هەموو ئەو زانيارى و دۆكيومێنتانەى كە كۆكراوەى بەرەوپێشچوونى ئەكاديمى تايبەت بە من نيشان دەدات دەتوانيت بيانبينيت، هەروەها هەموو بەشداريكردنەكانم، و ئەو دەستكەوتە ئەكاديميانەى لەماوەى ساڵى ئەكاديميدا بەدەستم هێناون.

ناو: جەبار ئەحمەد عەبدولرەحمان
بڕوانامە: دكتۆرا لە فەلسەفەى پەروەردە/ پەيڕەوى خوێندن و ڕێگاكانى وانەوتنەوەى گشتي.
پلەى زانستى: پرۆفیسۆری یاریدەدەر
پۆست: 
1- بۆ ماوەی (4) ساڵ بریاردەری بەشی پەروەردەو دەرونزانی (2004- 2008)
2- بۆ ماوەی (11) ساڵ سەرۆكى ليژنەى ڕێگاكانى وانەوتنەوە لە يەكەى فێركردنى بەردەوام (2004- 2015)
بەش/فاكەڵتى: باخچەى ساوايان/ پەروەردە (FEDU)/(DKIN)
University: Koya University
سايتى زانكۆ: URL: Koyauniversity.org 
ژمارەى مۆبايل: Mob. +9647701916708
        +9647501128644
جەبار ئەحمەد عەبدولرەحمان

بەكالۆريۆسى لە بايولۆجي/زانست بەدەست هێناوە لە كۆليجى پەروەردەى زانكۆى سەلاحەددين، هەولێر، عێراق (1988)، و دواتر ماستەرى بەدەستهێناوە لە پەروەردە/ڕێگاكانى وتنەوەى بايۆلۆجى بە پلەى زۆرباشە لە زانكۆى بەغداد، عێراق (2003)، و پاشان دكتۆراى بەدەستهێناوە لە فەلسەفەى پەروەردە/ پەيڕەوى خوێندن و ڕێگاكانى وانەوتنەوەى گشتيدا بە پلەى زۆرباشە لە زانكۆى كۆيە، عێراق (2009).
د. جەبار لە ساڵى خوێندنى 2004 دا پەيوەندى كردووە بە زانكۆى كۆيەوە و نازناوى مامۆستاى ياريدەدەرى وەرگرتووە لە بەشى پەروەردە و دەروونزانى، و ماوەيەك لە بەشى دەرونزانى دەوامى كردووە، و پاشان لە 2009 دا نازناوى مامۆستاى وەرگرتووە، و ماوەيەكيش لە بەشى ڕێگاكانى وانەوتنەوە دەوامى كردووە، و پاشان لە ئينستيتيوتى وانەوتنەوە، و ئێستاش سەربە فاكەڵتى پەروەردە/ سكوڵى پەروەردە/ بەشى باخچەى ساوايان وانەدەلێتەوە، و هەر لە ئێستاشدا مامەڵەكەى بەرزكردۆتەوە بۆ وەرگرتنى پلەى پرۆۆفيسۆرى ياريدەدەر، بۆماوەى نزيكەى دووساڵ و نيو بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى بووە لە زانكۆى كۆيە و بۆ ماوەى ساڵێك ئەندامى ليژنەى دڵنيايى جۆرى بووە لە وەزارەتى خوێندنى بالآ. لە ئێستادا سەرۆكى ليژنەى ڕێگاكانى وانەوتنەوە لە يەكەى فێركردنى بەردەوام.


لە دوو تويێى ئەم پرۆفايلەدا هەوڵم داوە بەپێى توانا ژيانى ئەكاديمي خۆم لەماوەى ساڵى ئەكاديمى (2012-2013)دا بخەمەڕوو لە ڕووى كۆمەڵێك زانيارى ئەكاديمى تايبەت بە خۆم، و ئەو چالاكييە ئەكاديميانەى لەم ساڵەى خوێندندا بەئەنجامم گەياندوون، و هەروەها پاشخانى هەندێك زانيارى ئەكاديمى ديكەش تايبەت بە سالآنى ڕابردووش لەخۆدەگرێت، بەپێى پێويست و ئەوەى داواكراوە.

فەلسەفەى و تێڕوانينى من لە ژيانى ئەكاديمى خۆمدا و بەگشتى پشت دەبەستێت بەم خالآنە:

1.    ژيانى مامۆستا لە ناو زانكۆدا دوو ئەركى دێرين دەخاتە ئەستۆى، يەكەميان: وانەوتنەوەيە، و دووەميان توێژينەوەيە، ناكرێت مامۆستا ئەو دوو ئەركە ئەنجام نەدات.

2.    پێم وايە دەبێت مامۆستاى زانكۆ دەبێت لە كه‌ش و دۆخێكی پڕ له‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و دیموكراسی و یه‌كسانیدا كارةكانى بكات، و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگا بكات و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام بهێنێته‌ دی، له‌گه‌ڵ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی مێژوویی گه‌لی كورددا.

3.    پێم وايە مامۆستاى زانكۆ پێويستە بەردەوام هەوڵبدات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مه‌عریفه‌ی تیۆری و جێبه‌جێكاری (پراكتیكی) به‌ پێی كۆمه‌ڵێك پێودانگی ئه‌خلاقی و كۆمه‌لایه‌تی و ڕۆشنبیری ناو كۆمه‌ڵگا.

4.    هەوڵدان بۆ چاندنی خووی فێركاری و ڕه‌فتاری نوێ لای فێرخوازه‌كان كه‌ په‌ره‌بدات به‌ به‌های پشتبه‌ستن به‌ خوود، و په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كانی مرۆڤ و توانا زه‌ینی و ده‌روونی و جه‌سته‌یی و جوانكاری و داهێنه‌رانه‌كانی، شانبه‌شانی به‌ها ئه‌خلاقی و ڕۆحییه‌كانی

5.    مامۆستا ببێتە هۆى به‌شداریكردن له‌ رۆشنبیركردن و كرانه‌وه‌ی هزری كۆمه‌ڵگادا. 

6.    بە كورتى فەلسەفەى من لە ژيانى ئەكاديميدا (كە هەر لەو پێناوەدا هاتوومەتە نێو ژيانى زانكۆ) بريتييە لە هەڵدان بۆ پەرەپێدانى خۆم لە گشت ڕوويەكەوە، بۆئەوەى بتوانم باشتر خزمەتبكەم و ڕوڵم هەبێت، كار بەو وتەيە دەكەم كە دەڵێت: [كاربكە، دوايى بەرئەنجامى كارەكەت دەبينيتەوە، و كارەكانيش ون نابن].