The Course

Course details

Faculty: Faculty of Education (FEDU)
School:School of Education
Department:Department of Geography
Course title:Eurasia Geography
Course code:GEO8313
Language:Kurdish (کوردی)
Location:FEDU
Period:Academic 2016-2017
Lecturer:Mr. Soran Abdulfatah Abdulah
eMail:@koyauniversity.org
 SupportOffice Hours by appointment

Entry level skills

The student must be able to read various provided sources in English and write short essays and participate in class discussions.





جوگرافیای ئۆراسیا بابه‌تێكی گرینگی جوگرافیای هه‌ریًمیه‌ ،ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ جوگرافیای هه‌ردوو كیشوه‌یر(ئاسیا وئه‌وروپا) ده‌كۆڵێته‌وه‌ به‌ هه‌مو ئه‌و دیاردانه‌ی كه‌ ئه‌م كیشوه‌رانه‌ هه‌یانه‌ ،چ لایه‌نی سروشتی بێت وه‌ك(شوێن ،روبه‌ر،شێوه‌،پێكهاته‌ی جیۆلۆجی،به‌رزی و نزمی،ئاوهه‌وا،ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان ئۆراسیا كه‌ ووشه‌یه‌كی یۆنانیه‌ واتاكه‌ی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ ، وه‌ له‌ڕووی جوگرافیاشه‌وه‌ زانایان له‌وانه‌( ئه‌لكسنده‌ر همبۆڵت ) پێیان وایه‌ ووشكانی ئه‌وروپا ته‌واوكه‌ری ووشكانی ئاسیایه‌ ، یان ته‌واو كه‌ری یه‌كترن ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌وروپا دوورگه‌یه‌كه‌ له‌ووشكانی ئاسیاوه‌ به‌ره‌و خۆرئاوا درێژ بۆته‌وه‌. .. . بۆیه‌ هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه‌ پێكه‌وه‌ باس ده‌كرێن و پێیان ده‌وترێت ( ئۆراسیا) ، به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته‌ كیشوه‌ری ئاسیا له‌خۆ ده‌گرێت ، سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكهاته‌ی جیولۆجی و تۆپۆگرافیا و سه‌رجه‌م رۆاڵه‌ته‌ سروشتیه‌كانی تر (scape Land) باس ده‌كرێن ، دواتر بارودۆخی ئاو وهه‌وا و دابه‌ش بوونی هه‌رێمه‌كانی له‌ناوچه‌ جیاجیا كانی كیشوه‌ره‌كه‌ باسكراوه‌ ،وه‌ هه‌ر له‌م به‌شه‌یه‌شدا دانیشتوانی ئاسیا له‌ ڕووی ژماره‌ و دابه‌شبونیان له‌نێو ولێتانی كیشوه‌ره‌كه‌دا باسیان لێوه‌كراوه‌، وێڕای باسكردنی پێكهاته‌ی ڕه‌گه‌ز ونه‌ته‌وه‌و ئاینه‌جیاوازه‌كان ، وایش به‌پێویست زانرا باسی رووه‌كی خۆڕسك و جۆره‌كانی خاك له‌كیشوه‌ره‌كه‌ نه‌كرێت له‌به‌ر كه‌می كاتی وانه‌كان چونكه‌ هه‌ردوو بابه‌تی ناوبراو زۆر سه‌ره‌كی و گرنگ نین. .. له‌ كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌كی جوگرافیای هه‌رێمی وه‌كو نموونه‌ باس له‌وولێتی هندستان ده‌كرێت چونكه‌ زۆربه‌ی جوگرافی ناسان پێیان وایه‌ هندستان مۆزه‌خانه‌یه‌كی بچوككراوه‌ی هه‌موو كیشوه‌ری ئاسیایه‌.. 
به‌شی دووه‌می ئه‌م بابه‌ته‌یش باس له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌كات به‌هه‌مان چه‌شنی ئاسیا واته‌ زانیاری له‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌خاته‌ ڕوو له‌ڕووی پێناسه‌و شوێن و سنور و رووبه‌ر له‌لایه‌كه‌وه‌ ، وه‌له‌سه‌ر جیۆلۆجیا و تۆپۆگرافیا و ئاو هه‌واو ده‌رامه‌تی ئاو له‌لایه‌كی تره‌وه‌. .