The Course

Course details

Faculty:  Faculty of Education (FEDU)
School:School of Education
Department:Department of Kindergarten 
Course title:Children’s Theatre
Course code: CHT8616
Language:Kurdish (کوردی)
Location: FEDU
Period: Academic 2016-2017
Lecturer: Kaify Ahmad Abdulqader
eMail: Kaify.Ahmad@koyauniversity.org
 Support Office Hours by appointment

Entry level skills

The student must be able to read various provided sources in English and write short essays and participate in class discussions.
دیاره‌ هه‌موو كۆرسێكی خوێندن گرنگی خۆی هه‌یه‌و به‌به‌لاش و بێ بنه‌ما ناخرێته‌ نێو پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌، شانۆش له‌ژانی مرۆڤ به‌گشتی رۆڵی خۆی هه‌یه‌ و به‌ درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی توانیویه‌تی ئه‌و رۆڵه‌ گرنكه‌ ببینێت و له‌ هه‌موو ده‌ورو سه‌رده‌مێكدا مرۆڤ په‌نای بۆ بردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی بیر و باوه‌ر و په‌یامه‌كانی خۆی هه‌روه‌ها گوزارشت كردن له‌ ناخ و ئامانج و ئاره‌زوو و فیكره‌ی خۆی ،

 له‌ پێناو خزمه‌ت كردنی مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی، شانۆ به‌ دایكی هونه‌ره‌كان داده‌نرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو هونه‌ره‌كانی تر جێگایان ده‌بێته‌وه‌ و له‌نێو شانۆ خۆیان ده‌بینه‌وه‌ وه‌كو مۆسیقا و شێوه‌كاری بیناسازی و په‌یكه‌رتاشیو...هتد، دیاره‌ خوێندكارانی ئه‌و به‌شه‌(باخچه‌ی ساوایان) بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێن كه‌ له‌ دوارۆژدا بچنه‌ نێو باخچه‌كان و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ، مناڵانی خوار ته‌مه‌نی(6) ساڵیدا بكه‌ن، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش چ وه‌ك لایه‌نی په‌روه‌رده‌ كه‌ به‌ بناغه‌و بنه‌ره‌تی هه‌موو قۆناغه‌كانی تری خوێندن داده‌نرێت و ده‌توانرێت بناغه‌یه‌كی پته‌و و ئومێدبه‌خش دابمه‌زرێت، چ وه‌ك لایه‌نی رێگاكانی وانه‌ وتنه‌وه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زۆر تایبه‌ته‌ و مامۆستا به‌رێگایه‌كی موجه‌ره‌د و رووت ناتوانێ په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ پێوه‌ر نییه‌ كه‌ مامۆستای ئه‌و قۆناغه‌ چه‌نده‌ زانستی پێه‌ ، به‌ڵكو چه‌نده‌ ده‌توانێ شته‌كان بگوازێته‌وه‌ بۆ مناڵه‌كان واته‌ چه‌نده‌ ئه‌كته‌رێكی باشه‌ و خۆی مناڵه‌كان به ‌نواندن به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ك كۆنفۆشیۆس ده‌ڵێت:( بۆم بگێڕه‌وه‌ له‌ بیرم ده‌چێته‌وه‌،  پیشانم بده‌ له‌وانه‌یه‌ له‌بیرم بچێته‌وه‌،  به‌شداریم پێبكه‌ هه‌رگیز‌ له‌بیرم ناچێته‌وه)‌، هةروةها طةورة نوسةرى ئةدةبى مندالآن ( مارك توين ) دةلَىَ (( شانؤى منالآن طةورةترين داهيَنانى سةدةى بيستةمة ، بةهيَزترين مامؤستاى ئاكارة، باشترين ثالَنةرى رِةفتارى ضاكةية، كة مرؤظايةتى ثةى ثيَبردبيَت )).