ماڵەوە
تۆمار و وەرگرتن
مەرجی وەرگرتنی خوێندکاران لەسەرجەم بەشەکانی زانکۆی چەرموو بەستراوەتەوە بە یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان/ عێراق کە هەندێ لە مەرجەکان بنەڕەتین و ناگوڕدرێن، هەندێک لە ڕێنمایەکانیش ساڵانە پێش راگەیاندنی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلیەکان دەگۆڕدرێن.
هەموو بەشەکانی کولێژەکانی زانکۆی چەرموو ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خوێندکاری پێویستی بۆ دەنێرێت، لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)ەوە لە زانکۆی چەرموو شێوازی خوێندن گۆڕاوە بۆ بۆڵۆنیا پرۆسێس (Bologna Process)و لەسەرجەم بەشەکانیش خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە.
خوێندنی بەکالۆریۆس لەسەرجەرم بەشەکاندا بۆ ماوەی (٤)نتنن ساڵە لە بەشە کلاسیکیەکاندا و (٨) سمستەرە لە بەشەکانی خوێندنی بۆڵۆنیادا.
لە زانکۆی چەرموو پێشکەوتوترین هۆکارەکانی خوێندن پەیڕەو دەکرێت، لە ئێستاشدا لە سێ کۆلێژ و دوانزە بەشی زانستی پێکدێت بەم شێوەیە:-
کۆلێژی پەروەردە (پێشتر/ کۆلێژی زمان) پێکدێت لە بەشەکانی:
١- زمانی کوردی
٢- زمانی عهرهبی
٣- زمانی ئینگلیزی
٤- پەروەردەی تایبەت (پهروهردهی بنهڕهت )
٥- زانستە گشتییەکان (پەروەردەی بنەڕەت)
٦- زمانى ئينگليزى / ئێواران
کۆلێژی کار پێکدێت لە بەشەکانی:
١- کارگێری کار
٢- ژمێریاری
٣- کارگێری نەوت و گاز و وزە
٤- کارگێڕی کار/ ئێواران
کۆلێژی زانست ( پێشتر/زانستە پزیشکی و کردارییەکان) پێکدێت لە بەشەکانی:
١- زانستی تاقیگەی پزیشکی
٢- کیمیای دەرمانسازی ( بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ خوێندکار وەرناگرێت)
٣- زانستی فیزیا ( پێشتر/ فیزیای پزیشکی)
٤- زانستی كۆمپیتهر (پێشتر/کۆمپیوتەری کرداری )
٥- زانستی كیمیا ( پێشتر/ نانۆ و کیمیای کرداری )