كتێبخانه: ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و فێركاریی و په‌روه‌رده‌یی گرنگه، ئه‌و شوێنه‌یه، كه بیری مرۆڤایه‌تی تێدا پارێزراوه و مرۆڤی خوێنه‌ر ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده كه‌لتوریی و فه‌رهه‌نگییه‌وه خۆی به بیر‌و ئایدیای نوێ ته‌یار و سازبكات و دواڕۆژی خۆی به باشترین شێوه بینابكات. هه‌ربۆیه به درێژایی مێژوو، یه‌كێك له‌و شوێن و ناوه‌نده گرنگانه‌ی، كه پێگه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی له دروستكردنی تاكی هۆشیار و مرۆڤی پێگه‌یشتوو له بواره جیاوازه‌كانی ژیان و ژیارییدا هه‌بووه، كتێبخانه بووه ، به سه‌رجه‌م شێوه و قه‌باره و جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه، چونكه توانراوه له ڕێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌وه، بیری مرۆڤانی خاوه‌ن به‌هره و به‌رهه‌م و تێڕوانینی ئه‌وانی دی له چوارچێوه‌ی كتێب و توێژینه‌وه و به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه بخوێنرێته‌وه، واته كتێبخانه وه‌ك یه‌كێك له ناوه‌نده دیاره‌كان توانیویه‌تی مرۆڤی خاوه‌ن تێبینی و بۆچوون سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر چێبكات، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه، كتێبخانه به‌رده‌وام وه‌ك ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیریی و كه‌لتوریی و فه‌رهه‌نگیی و زانستیی و په‌روه‌رده‌یی چاوی لێبكرێت و تێیبڕوانرێت، سه‌ره‌نجام به یه‌كێك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی چێ‌بوونی ژیانی شارنشینیی و كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتوو و خوێنه‌وار ئه‌ژماركراوه. كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی چه‌رموو، له ئێستادا خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی زانستیی به‌هره‌مه‌نده، كه نزیكه‌ی (18000) هه‌ژده هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری له بواره زانستییه‌كاندا، به هه‌ردوو بواری (زانستی سروشتیی و زانستیی مرۆیـــــــــــــــی)یه‌وه، به زمانه‌كانی (كوردیی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی)، به‌رده‌سته. شوێنی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی چه‌رموو: هه‌رێمی كوردستان/عێراق - سلێمانی - چه‌مچه‌ماڵ، كه‌مپی سه‌ره‌كیی زانكۆ - بناری مه‌قان، نهۆمی دووه‌م. ئه‌ركه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ: كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ، وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی سه‌ر به زانكۆ، له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به ( یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا)یه، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری هه‌یه، كه بریتیین له: 1- ڕێكخستن و تۆماركردنی سه‌رچاوه زانستییه جۆربه‌جۆره‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا، به هه‌ردوو بواری (زانستی سروشتیی و زانستی مرۆیی) و لقه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو زانسته‌وه. 2- ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی زانستیی بۆ خوێنه‌ران به شێوه‌یه‌كی گشتیی و خوێندكاران و توێژه‌رانی زانكۆ به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، هاوكات هاوكاریكردنی خوێندكاران و توێژه‌ران له كاتی خواستنی سه‌رچاوه‌ی زانستییدا. 3- هه‌مئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا و ناوه‌نده ئه‌كادیمیی و ڕۆشنبیرییه‌كان و خانه‌كانی چاپ و به‌خش و وه‌شاندن، بۆ ده‌ستخستن و ده‌سته‌به‌ركردنی نوێترین سه‌رچاوه زانستییه‌كانی بواره جیاوازه‌كان، تا خوێندكاران و توێژه‌ران بتوانن به ئاسانترین شێوه ده‌ستیان به سه‌رچاوه‌ی نوێی زانستیی ڕابگات. 4- دروستكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین په‌یوه‌ندی زانستیی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان به‌گشتیی و به‌ش و كۆلێژه جیاوازه‌كانی زانكۆ به تایبه‌تی بۆ چێكردنی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزی هاوكارییكردن و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و زانستیی. 5- ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی گونجاو له ڕووی چۆنییه‌تی و چه‌ندێتییه‌وه بۆ خوێنه‌ران، تا بتوانرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه به باشترین شێوه خزمه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان و توێژه‌ران به‌گشتی بكرێت. 6- له ڕێگه‌ی (به‌شی خواستن و پێشوازییكردن)ه‌وه، هه‌وڵده‌درێت به باشترین شێوه هاوكاری سه‌ردانیكه‌رانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی بكرێت، تا بتوانن به ئاسانترین ڕێگه سه‌رچاوه‌ی مه‌به‌ستیان ده‌ستبكه‌وێت. به‌شه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی: كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆمان، به‌پێی ئه‌رك و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی، كه ڕۆژانه ڕایده‌په‌ڕێنن، چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كیی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له پێناوی به ڕێكوپێكی ڕۆیشتنی كاروباره‌كان: یه‌كه‌م/ به‌شی تۆماركردنی سه‌رچاوه‌كان: ئه‌م به‌شه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ركی تۆماركردنی سه‌رچاوه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆمان و ئیدخالكردنی ئه‌و سه‌رچاوه نوێیانه‌ی له ئه‌ستۆدایه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگا و ناوه‌نده زانستیی و ڕۆشنبیرییه‌كان و كه‌سایه‌تی و نووسه‌رانه‌وه به شێوازی جۆراوجۆر به كتێبخانه‌كه‌مان ده‌به‌خشرێت. دووه‌م/ به‌شی چاككردنه‌وه‌ی كتێب و سه‌رچاوه‌كان: ئه‌م به‌شه، كه له چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی تایبه‌تمه‌ند پێكهاتووه، كاری سه‌ره‌كییان دووباره چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌یه، كه به هۆكاری جیاواز خراپبوون، له به‌رگتێگرتن و ته‌جلیدكردن و ....هتد. سێیه‌م/ به‌شی خواستن: یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆمان، كاری سه‌ره‌كییان پێدانی سه‌رچاوه‌ی زانستیی به خوێنه‌ران به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی پێدانی كتێب له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی، هاوكات هاوكارییكردن و كارئاسانییكردن و ڕێنماییكردنی خوێندكاران له دۆزینه‌وه و گه‌ڕان بۆ سه‌رچاوه‌ی پێویست و داواكراو. چواره‌م/ هۆڵی خوێندنه‌وه: كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ، هۆڵێكی فراوانی خوێندنه‌وه‌ی بۆ خوێندكاران و خوێنه‌ران دابینكردووه، كه به باشترین شێوه كه‌شێكی ئارامیی بۆ خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی سه‌رچاوه‌ی زانستیی فه‌راهه‌مكردووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی، كه شوێنێكی تایبه‌تی به پێداوستییه‌كانییه‌وه بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا – ماسته‌ر – دكتۆرا)، ته‌رخانكردووه. پێنجه‌م/ كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی و هێڵی ئینته‌رنێتی كتێبخانه: یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ، به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی زانكۆی چه‌رموو له هه‌وڵی باشتركردنی هێڵی ئینته‌رنێتی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆدایه، تا خوێندكاران بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی زانستیی سوود له هێڵی ئینته‌رنێت وه‌ك یه‌كێك له چاوگه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی زانستیی سه‌رده‌م وه‌ربگرن، هاوكات له به‌رنامه‌ی كاره له پێشنه‌كانیدایه، كه له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ته‌وه به ناوی (كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی)، به هاوكاری به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆ، كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌وڵه‌مه‌ند بكاته‌وه، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانرێت به شێوه‌ی (وێنه‌ی نه‌رم – soft copy)، سه‌رچاوه‌ی زانستیی بۆ خوێنه‌ران ده‌سته‌به‌ربكرێت. ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی: ژ.م. به‌ڕێوه‌به‌ر: 07736993134 ئیمه‌یڵی به‌رێوه‌به‌ر: hiwa.rafiq@charmouniversity.org لیستی ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆمان:
|