لە کوردستان شارەزا و پسپۆڕی تایبەت بە کاری دەرمانسازی کەمە بۆ کارگەکانی بەرهامهێنانی دەرمان، لەبەر ئەمە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بە پلانێکی تۆکمە بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە لە بواری دەرمانسازی و ئامادەکردنی کادری پێویست بۆ کارگەکانی دەرمان و نەخۆشخانەکان و بەشەکانی تری کەرتی تەندروستی.
سیستەمی خوێندن:
(
كیمیای دەرمانساز) پڕۆگرامێكی چوارساڵی خوێندنە كە سیستەمی بۆلۆنیای لە خۆ گرتووە
كە بەھەموی ٨ سیمیستەرە ( لە ھەر ساڵێكدا ٢ سیمیستەر) تا وەرگرتنی شەھادەی
بەكالیریۆس .
خوێندن لە بەشەكە: بەشەكە بەرپرسیارە دەربارەی فێركردنی كرۆكی كیمیا شیكاری
(analytical chemistry) ، كیمیای ئەندامی ( organic chemistry) ، كیمیای زیندەی (biochemistry)
،)( pharmaceutical toxicology ، )(
pharmacology ، ( pharmacognosy) و دیزاینكردنی دەرمان ( drug design ) . وە كۆرسەكەان جەختەكەنەوە سەر لایەنی كرداری وەك كیمیای زیندەی ( biochemistry)، كیمیای ئەندامی( organic
chemistry) و بەرەوپێشبردن و كۆنترۆڵكردنی دەرمان.
خوێنكاران زانیاری گشتیان دەستدەكەوێت دەربارەی كیمیا و دەرمانسازی.
كە خوێنكاران ئەتوانن دەرمان دروستكردبكەن و دیزاینی بكەن وە دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ
شیكردنەوەی دەرمان.
خوێنكارانی سیمیستەرەی یەك و دوو چەند مۆدێلێكی بنچینەییان
دەستدەكەوێت كە یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی باشتر لە سیمیستەرەكانی تر تێبگەن، ئەم
مێسۆدانە كیمیای ئەندامی، فیزیای، شیكاری و كیمیای زیندەی لەخۆ دەگرێت.
كۆرسەكە سەرنجێكی تایبەت دەخاتە سەر پێكھاتەی
گەردیلەی دەرمان، ڕێگاكانی شیكردنەوە وە بنەما گرنگەكانی فێربونی دیزاین كردنی
دەرمان و بەرەو پێشبردنی.
ئامانجی بەشەكە:
ئامانجی كیمیای دەرمانساز بریتییە لە ئامادەكردنی خوێنكاران بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ تەكنیكی سەردەم بۆ دیزاینكردن و
بەرەوپێشبردنی دەرمان ، وە ھەروەھا فێربونی دروستكردنی
دەرمان و خوێندنی میكانیكی ئیشكردن ،
پێكھاتە و بەكارھێنانەكانی دەرمان .
بۆ
بەدەستھێنانی سەركەوتن لە كۆرسی پەروەردەی و توێژینەوەی زانستی بە پێشینەیەكی
زانستی فراوان كەھاوبەشی دەكات لە دروستكردنی پێكھاتەی تازەی دەرمان و كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمانسازی.
فەلسەفەی فێركردن:
بەشی كیمیای دەرمانساز چەند ستافێكی فێركاری
ئەكادیمی ھەیە كە شەھادەی دكتۆرا و ماستەریان ھەیە و بە شێوەیەكی چالاكانە بەشداری
فێركردن و توێژینەوە دەكەن.
لە ساڵی ٢٠١٨ یەكەم سیمیستەری بەشەكە كرایەوە كە زیاتر
لە ٣٠ خوێنكار بەشداری بەشەكەیان كرد،لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ یەكەم جار ، بەشەكە خوێندنی هەریەک لە دبلۆمی باڵاو ماستەری كردوە بۆ
خوێندی هەریەک لە وانەکانی ، كیمیای كلینیك، كیمیای ئەندامی ، كیمیای
فیزیای و نانۆو بایۆكێمیستری.
فۆرمی فێركردن:
1) بەدرێژای ساڵی ئەكادیمی، چەند مێسۆدێكی فێركردن بەكاردێت بۆ گەیاندنی بابەتی كتێبی كۆرسەكە كە موحازەرەی گشتگیر، چارەسەركردنی كێشە و موناقەشە لەخۆ دەگرێت.
2) پێكھاتەكانی دەرسەكان فێردەكرێن بە بەكارھێنانی ( پاوەرپۆینت)،
تەختەسپی و شتی تر.
3) تەواوی دەرسەكان دەنێردرێن بۆ ( google classroom) چەند ڕۆژێك
پێش دەستپێكردنی دەرسەكە.
4) ئینگلیزی بریتیە لە زمانی قسەكردن و نووسین لە ھەمو دەرسەكان
5) ھەموو بابەتەكان كە نوسراون لە
كتێبی كۆرەسەكەدا داخڵن لە تاقیکردنەوەی كۆتاییدا.
6) سەرچاوەی وانەکان دەدرێت بە گشت خوێندکاران
لەسەرەتای دەست پێکردنی کۆرسەکەدا.