بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى


بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى لە ساڵى 2017 لە زانكۆى چەرموو دامەزرا. بەشەكە بوَ یەكەم جار توانى پێشوازى لە پۆلێك لە خوێندكارى ئاست بەرز  بكات بۆ ساڵى خوێندنى 2017-2018.  لە ئێستادا بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى سەر بە كۆلێژى تەندروستى و زانستە كردارییەكانە. لەم بەشە خوێندكاران لەلایەت گروپێك لە ماموَستایانى شارەزا و بە توانا لە بوارەكانى زانستە بنچینەییەكانى بایۆلۆجى و كیمیاو بوارەكانى تردا وانەیان پێ دەوترێتەوە و لە تاقیگەكاندا ڕاهێنانیان پێ دەكرێت. پرۆگرامى بەشەكە بە شێوەیەك داڕێژراوە كە جەخت دەكاتەوە لە پر زانیارى ك

ردنى خوێندكاران بە زانستە پەیوەندیدارەكانى بوارى پزیشكى. سەرەڕاى بوارەكانى زانستى و پراكتیكى، خوێدكاران فێرى خورەِوشتى شیاوى پیشەى تەندروستى و پزیشكى دەكرێن و ئامادە دەكرێن بۆ پراكتیزەكردنى زانیارییەكانیان لە نەخۆشخانەكاندا. زمانى ئینگلیزى زانى فێركردنە لە بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى. بەمە بەستى ئامادەكردنى خوێندكاران بۆَ خوێندنى بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكى بە زمانى ئینگلیزى, سەرەتا خوێندكاران كۆرسى تایبەت بە سەرجەم بوارەكانى زمانى ئینگلیزى دە خوێنن لە قۆناغى یەكەم. دەرچووانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى پاڵێوراوى شیاون بۆ كاركردن وەك پسپۆرى زانستى تاقیگەپزیشكى  لە نەخوَشخانە حكومى و تایبەتەكان و  کۆمپانیاكانى پەیوەندیدار بە بوارى تاقیگەى پزیشكى

ئامانجى بەش

پسپۆَڕانى بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكى ڕۆڵێكى گرنگ دەبینن لە سیستمى تەندروستى ووڵاتدا. بوونى كادێرى شارەزا و ڕاهێنراو لە بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكیدا زوَر گرنگە بوَ هاوكارى كردنى پزیشكەكان لە چارەسەركردنى نەخوَشەكان و پاراستنى ژیانیان. پروَگرامى بەشەكە بەشێوەیەك بنیات نراوە كە پەرە بە تواناى بیركردنەو و ڕەخنەگرانەى خوێندكاران دەدات. هەروەها یارمەتى دەرى خوێندكارانە بوَ دروستكردنى بەهرە و تواناى چارەسەركردنى كێشەكان. ئەمەش وادەكات خوێندكاران لە داهتوودا بە شێوەى سەربەخوَ وەك توێژەر یاخود پسپوَڕى زانستى تاقیگەى پزیشكى كار بكەن. سەرەڕاى ئەمانەش بەشەى زانستى تاقیگەى پزیشكى گرنگى دەدات بە پەرە پێدانى تواناى تەكنیكى خوێندكاران بوَ ئەنجامدانى پشكنینى تاقیگەیى نەخوَشى یەكان.

ئامانجى سەرەكى بەشەكە بریتى یە لە ئامادەكرنى تواناى زانستى و پراكتیكى خوێندكاران بوَ ئەوەى لە داهاتوودا وەك پسپوَرێكى تاقیكەى پزیشكى ڕوَڵ ببینن. هەروەها ئاشنا كردنى خوێندكاران  بە خو ڕەوشتە پیشەییەكانى بوارى تەندروستى و چوَنیەتى هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ تایبەتمەندییەكانى نەخوَشەكان ئامانجێكى ترى بەشەكە یە.

دیدگاى بەش

بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى  لە زانكوَى چەرموو دەخوازێت ببێت بە پاڵپشتێكى زانستى بوَ بەهێز كردنى بوارى تەندروستى لە هەرێمى كوردستان. بوَ ئەوەى خزمەتى بوارى زانستى تەندروستى بكەین لە ئاست

ى عێراق و ڕوَژ هەڵاتى ناوەراست، پێویستە پلەیەكى باڵا بەدەست بهێنین لە پلەبەندى نیشتمانى زانكوَكاندا لە ئاستىخوێندنى زانكوَییدا. سەرەڕاى خوێندنى بنچینەیى لە زانكوَدا، ئامانجمانە خوێندنى باڵا بكەینەوە لە داهاتوودا بو بەدەستهێنانى ناوبانگى هەرێمى و جیهانى لە ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوچەرخ. ئەم ئامانجانە پێویستیان بە تێگەیشتن و خوَگونجاندنە لەگەڵ ئاستى زانستى سەردەم لە ئێستاى جیهاندا.


فەلسەفەى وانەوتنەوە

بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى  لە زانكوَى چەرموو بەختەوەرە بە هەبوونى ستافێكى ماموَستاى لێهاتوو شارەزا لە بوارەكانى تەندروستى و پزیشكى دا. كە باوەڕیان بە بەشدارى كردنى خوێندكارانە لە پروَسەى فێركردن و چالاكى زانستیدا. ماموَستایان  تەنها بەرەپرسیارنین بەرامبەر بە فێركردنى خوێندكاران لەڕووى زانستى یەوە، بەڵكو ئەركیانە خوێندكار ڕابهێنن لەسەر بیركردنە و گەڕان بە دواى ڕاستى یە زانستى یەكاندا. ئەم ستراتیژە هەستى باوەڕ بەخوَبوون و سەربە خوَى لاى خوێندكار دروست دەكات، كە بێگومان سودى زانستى دەبەخشێت بە خوێندكار لە كاتى خوێندنى زانكوَ و ژیانى پاش زانكوَ

.ڕێگاى وانەوتنەوە

هەرچەندە بەشەكەمان تازە دامەزراوە ، بەڵام هەموو ئامرازەكانى سەردەم بەكار دێت لە پروسەى فێركردن و دروست كردنى پەیوندى ئەكادیمى نێوان ماموَستا و خوێندكاراندا. ئامرازەكان لە ئاستێكدان دڵنیامان دەكانەوە كە زانست و زانیارییەكان بە ئاسان و سەركەوتوو گەشتووە بە خوێندكاران. لە بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى ئامێرى داتاشوَ و تەختەى سپى و گوگڵ كالاس رووم بەكاردەهێنرێت لە لایەن ماموَستایانەوە بوَ شیكردنەوە وانەكان، كە بەشێوەى پاوەر پوَینت پیشانى خوێندكاران .دەدرێت


زمانى وانەوتنە و فێركردن

زمانى ئینگلیزى تەنها زمانى فێركردن و وانە ووتنەوەیە لە بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى.


ماوەى خوێندن و بڕوانامە

ماموى خوێندن لە بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى چوار ساڵە كە بەسەر هەشت وەرزى  (سیمستەر) خوێندندا دابەشكراوە، واتا لە هەر ساڵیكدا دوو وەرز . پاش ئەوەى خوێندكاران بە سەركەوتوویى چوارساڵى خوێندن تەواو دەكەن، بڕوانامەى بەكالوَریوَسیان لە بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكیدا پێدەبەخشرێت



ئەندامانی ئەکادیمای بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی



سەرۆکی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی 
نازناو: مامۆستا 


 
بڕیاردەی بەش 
نازناو: یاریدەدەری مامۆستا 




مامۆستا لە بەش
نازناوی زانستی: پرۆفیسۆر



 
مامۆستا لە بەش 
نازناوی زانستی: مامۆستا


مامۆستا لە بەش 
نازناوی زانستی: مامۆستا



  

مامۆستا لە بەش 
نازناوی زانستی: مامۆستا


مامۆستای بەش 
نازناوی زانستی: یاریدەدەری مامۆستا



  
مامۆستای بەش 
نازناوی زانستی: یاریدەدەری مامۆستا



مامۆستای بەش 
نازناوی زانستی: یاریدەدەری مامۆستا


  
مامۆستای بەش 
نازناوی زانستی: یاریدەدەری مامۆستا