کۆلیژی زانست لە زانکۆی چەرموو, کە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و نوێترین کۆلیژی زانکۆی چەرمووە , لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ یەکەم دەستەی خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی وەرگرت.
ئەم کۆلیژە لە پێنج بەشی زانستی کرداری پێکهاتووە کە بریتین لە :-
1- بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
2- بەشی فیزیای کرداری.
3- بەشی زانستی تاقیگەیی.
4- بەشی کیمیای دەرمانسازی.
5- بەشی کیمیای کرداری.
وەک هەموو کۆلێژەکانى تری زانکۆی چەرموو، کۆلیژی زانستە کرداری و تەندروستییەکان پەیرەوی پرۆسەی بۆڵۆنیا دەکات و خوێندن بە تەواوی بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغی یەکەمی خوێندن کە دوو سمستەرە بە (فاوندەیشن) دەست پێ دەکات، واتە ئامادەکردنی خوێندکاران لە ڕووی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە کۆمپوتەر و گەڕان بە دواى سەرچاوە زانستییەکان و چۆنیەتی نوسینی ڕاپۆرتی زانستی و لێکۆڵینەوەی زانستی و کاری خۆبەخشی.
کۆلیژەکەمان هەر لە سمستەری یەکەمەوە چەندین گەشتی زانستی ئەنجام دەدات بۆ خوێندکارەکان بۆ بینینی کارگە حکومی و نا حکومییەکان و دامودەزگاکانی حکومەت بۆ ئاشنا بوونی خوێندکاران بە شێوازی کارکردن و هاندانیان بۆ فێربوون. هەروەها چەندین خولی فێربوون پێشکەش بە خوێندکارەکان دەکات لە بوارە جیاوازەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانینی پراکتیکی و وەرگرتنی ئەزموونی پێویست.
ئامانجمان پێگەیاندنی خوێندکارانە بە باشترین شێوە , کە بە ئەزموونێکى زۆر و ئاستی زانستی بەرزەوە بچنە نێو کۆمەڵگە و هەلی کاریان بۆ برەخسێت...........